که‌شناسى هه‌رێم: تۆپه‌ڵه ئاگرینه‌که‌ى شه‌وى رابردوو سوتانى به‌رده نه‌یزه‌کێکى گه‌وره بووه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ده‌رکه‌وتنى تۆپه‌ڵه ئاگرینه‌که‌ى شه‌وى رابردوو له سلێمانى و که‌رکوک ڕوونکردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت:" سوتانى به‌رده نه‌یزه‌کێکى گه‌وره بووه".
له روونکردنه‌وه‌یه‌کى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمدا هاتووه" دیارده‌که له‌ئاسمانى شاره‌کانى سلێمانی، که‌رکوک و پارێزگاى دیاله بینراوه، ئه‌وه‌ى روویداوه بریتى بووه له‌سوتانى به‌رده نه‌یزه‌کێکى گه‌وره که ئه‌و به‌ردانه به‌شى هه‌ره‌زۆریان له خولگه‌ى نێوان هه‌ساره‌ى مه‌ریخ و مشته‌ریدان و به‌خێرایى زۆر دێنه ناو به‌رگه‌هه‌واى زه‌وی".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه پاش ئه‌وه‌ى زه‌وى بۆخۆى راپێچیان ده‌کات، پله‌ى گه‌رمییان به‌رزده‌بێته‌وه و خێراییان ده‌گاته ٨٠ کیلۆمه‌تر له یه‌ک چرکه‌دا و لێخشان له‌نێوان به‌رده‌که‌و به‌رگه هه‌واى زه‌وى رووده‌دات و پله‌ى گه‌رمى به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌سوتێت.
ئه‌وه‌ش رونکراوه‌ته‌وه دیارده‌که به‌گشتی پێیده‌ڵێن تۆپه‌ڵه ئاگر یان تۆپه‌ڵه‌ى ئاگرینى که ده‌رئه‌نجامى سوتانى زۆر به‌هێز و توندى ئه‌و به‌رده نه‌یزه‌کانه نیشان ده‌دات.