وتەبێژی حكومەتی هەرێم: پارەكەی بەغدا بۆ مووچە كەمەو بەشناكات

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند ئەو پارەیەی بەغدا بڕیاری لێداوە بۆ هەرێم بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كەمەو بەشی تەواوی مووچە ناكات و پارەكەش ناوی لێ نەنراوە بۆ مووچەو ناویان لێناوە تەمویل و بۆ خەرجكردن دەیدەن بەحكومەتی هەرێم.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە میدیای فەرمی پارتی راگەیاند "ئەو 618 ملیار دینارەی حكومەتی عێراق بڕیاری لێداوە، بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كەمە و بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات، لەكاتێكدا داوای 800 ملیارمان كردبوو تا ئەوكاتەی بودجەی عێراق هەموار دەكرێتەوە".
وتیشی "ئەوەی حكومەتی عێراق بڕیاری لێداوە نە قەرزە، نە ناوی لێنراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناویان لێناوە (تەمویل) و پارەیەكە بۆ خەرجكردن دەیدەن بەحكومەتی هەرێمی كوردستان". 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وتوە"چاوەڕوان دەكەین ئەو 618 ملیارە بگات و دواتریش دەبێت وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەیشتنی پارەكە روونكردنەوە بدات كە چۆن دەتوانن لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا مووچەی فەرمانبەران پێ دابین بكەن". 
" لەو 320 ملیارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، خەرجی مانگانەی حكومەتی هەرێم زیاترە لە 100 ملیار دینار، ئەوە جگە لەوەی بڕێكی زۆر لەو 320 ملیارەی داهاتی ناوخۆ بەشێوەی كاش نیە، بەڵكو تەنها ژمارەیە" پێشەوا هەورامانی وا دەڵێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو"بۆ پڕكردنەوەی ئەم كورتهێنانە گەورەیەی لە 618 ملیارەكە هەیە رەنگە بۆ وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم فشارێكی گەورە دروستبێت".
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار