هه‌سه‌ده: له چوار به‌ره‌ی شه‌ڕ ٣٨ داعش كوژران
6 ساڵ لەمەوپێش
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده له هه‌ر چوار به‌ره‌ی شه‌ڕی باغۆز، هه‌جین، سووسه و به‌حره ٣٨ چه‌كداری داعش كوژراون و شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٣٧ خاڵی نوێیان دامه‌زراندووه.
چه‌ته‌كانی داعش هێرشی سه‌ختیان كرده سه‌ر ناوه‌نده‌كانی شه‌ڕڤانان. له ئه‌نجامدا له‌نێوان شه‌ڕڤانانی ئێمه و چه‌ته‌كانی داعشدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕووی دا و چه‌ندین چه‌ته كوژران. فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر و بلدۆزه‌رێكیان ته‌قانده‌وه.
به‌پێی واماری هیزه‌كانی سوریای دیموكرات كه ئه‌مڕۆ بلاویكردۆته‌وه:
- ٣٨ داعش كوژران.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ١٣ شوێنی داعشیان دا.
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٣٣ مووشه‌كی هایمه‌رز-یان له داعش دا.
- ناوه‌ندی فه‌رمانداره‌تیی چه‌ته‌كان، ١١ بنكه، ٢-٣ تۆپهاوێژی هاوه‌ن، ٢ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، ئۆتۆمبێلێكی دۆشكه‌له‌سه‌ر و بلدۆزه‌رێك ته‌قێنرانه‌وه.
- ٤ مین پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
- ٣٧ خاڵی شه‌ڕڤانان دامه‌زرێنران.