فەڕەنسا 50 کاری هونەری دەبەخشێتە مۆزەخانەی تاران

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەڕەنسا نیازی هەیە پەیوەندییە دیپلۆماسیەکانی لەگەڵ ووڵاتی ئێران لە ڕێگای کلتووریەوە باشتر بکات و دووبارە پەرەی پێبدات.

مۆزەخانەی تاران لە ڕۆژی دووشەممە دەرگای بەسەر ڕۆژنامەنووساندا کردەوە بەهۆی یادی 80 ساڵەی دروستکردنی ئەو مۆزەخانەیە و گەشتنی 50 کاری هونەری لە مۆزەخانەی لوڤەری فەڕەنسیەوە کە پەیکەری میسڕی تەمەن دوو هەزارو 400 ساڵ لەمەوبەر و تابلۆی هونەرمەندان ڕیمبراند و دێلکرۆیکس و پەیکەری ئیمپراتۆری ڕۆمانی مارکۆسی تێدایە.

"هاوڕێ ئێرانیەکانمان زۆر حەزیان بە پەیکەرەکە کردوە، بەڵام کێشیان زۆر بوە و زۆر بە ئەستەم گوازراوەتەوە" فرانس 24 لە زاری جودیس هێنۆن، شارەزا لە مۆزەخانەی لۆڤەر، بڵاویکردۆتەوە.

ئەم بەخشینەی فەڕەنسا لە دوای دوو ساڵ لە سەردانی حەسەن روحانی، سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، دێت، لەو سەردانەیدا بڕیاری ئاڵووگۆڕی کلتوری لە نێوان پاریس و تاران درا.

فەڕەنسا دەیەوێت لە ڕێگای ئەم ئاڵووگۆڕە کلتوریە، پەیوەندی سیاسی و بازرگانی لەگەڵ ئێران پەرەپێبدات، ئەمەش جیا لەوەی فەڕەنسا هەلی خوێندنی داوە بە هەزارو  700 فێرخوازی ئێرانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار