شێوەکارێک هیچ کات سروشت لەبیرناکات

6 ساڵ لەمەوپێش



لۆڤا محەمەد

شێوەکارێک بەفڵچەکەی دەستی هەمیشە وێنەی سروشت دەکێشێت هیچ کات لە بیری ناکات و لەپێشانگاکاندا نمایشی دەکات و سەرنجی شێوەکاران و هاوڵاتیان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

ئاریان لەتیف ئەو شێوەکارەیەو تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەسلێمانی لەدایک بووە و دەرچووی بەشی تیشکە لەپەیمانگای تەکنیکی سلێمانی، لەئێستاشدا کارمەندە لەنەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی، لەساڵی ٢٠١٣وە دەستی کردووە بەکاری هونەری شێوەکاری.

ئاریان، سەبارەت بەدەستپێکی کاری هونەری بۆ «‌ وتی «سەرەتای دەستپێکردنم بۆ هونەر دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣و لەڕێگەی سەنتەری چالاکی گەنجانەوە بوو، مامۆستا ئەیوب مامۆستای من بووە و سوپاسی ئەکەم لە حەوت پێشانگای هاوبەشدا بەشداریم کردووە».

تابلۆکانی ئاریان بەشێوەیەکی گشتی بەبۆیەی زەیتی لەسەر کانڤاس کێشراوەو زۆربەی تابلۆکانی تایبەتن بەسروشت و دەڵێت «هەوڵمداوە سروشت بەشێوە

جوانەکەی خۆی بهێڵمەوە دوور لەدەستی مرۆڤ کە بەردەوام وێرانی کردووە».

ئەو شێوەکارە وەک سەرچاوەیەکی ژیان هونەری شێوەکاری ناکات، بەڵکو تەنها وەک حەزێک ئەنجامی دەدات و وەک خۆی دەڵێت، بەفرۆشتنی تابلۆ ناتوانیت پشتی پێ ببەستیت، چونکە ئەوەندە نیە، بێگومان لێرە هیچ کەس ناتوانێت بەهونەرەکەی بژی و بگرە دەبێت پارەش لەهونەرەکەدا خەرجبکەیت بۆ بەردەوامبوونت لەهونەرەکە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار