شۆڕش حاجی: گۆڕان بە گرنگییەوە لە بەرنامەی حکومەتی داھاتوو دەڕوانێت

6 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، بزوتنەوەکەیان بە گرنگییەوە لە کارنامەی حکومەتی ھەرێم دەڕوانێت و جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنیان لە حکومەتی داھاتوو دەدات.

شۆڕش حاجی بەمیدیاکانی گۆڕانی ڕاگەیاندووە، "ئەوەی لای بزوتنەوەی گۆڕان گرنگە ئەوەیە کە بەرنامەی ئایندەی حکومەتی ھەرێم چی دەبێت، لەئەگەری بەشداریکردنی گۆڕان لە حکومەتدا، کە دواجار جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لەسەر دەدات، سەیری بەرنامەی حکومەتی ئایندەی ھەرێمی کوردستان دەکەین".

وتیشی "ئەگەر بەرنامەی چاکسازیی ئێمە کە لەسەرەتای دروستبونمانەوە بانگەشەمان بۆ کردوە، لەگەڵ بەرنامەی حکومەت یەکبگرێتەوە ئەوا ئێمە لەو حکومەتە کار دەکەین بۆ سەرخستنی پرۆژەکانمان".

تا ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی ھەڵوێستی خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە لەبارەی بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنیان لە حکومەتی داھاتوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار