هه‌په‌گه: تۆڵه‌ى سێ شه‌هیده‌که‌ى ئامێدى له‌تورکیا ده‌که‌ینه‌وه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى بڕیاردانى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل "هه‌په‌گه" رایگه‌یاند، سوپاى تورکیا به ئه‌نقه‌ست هێرش بۆسه‌ر هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌نجام ده‌دات و ده‌شڵێت "تۆڵه‌ى سێ شه‌هیده‌که‌ى ئامێدى له تورکیا ده‌که‌نه‌وه".
ناوه‌ندى بڕیاردانى هه‌په‌گه راگه‌یه‌ندراوێکى سه‌باره‌ت به هێرشه‌که‌ى 14ى ئه‌م مانگه‌ى فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا بۆسه‌ر ناوچه‌ى ئامێدى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند:" به‌هۆى چالاکى گه‌ریلاکانه‌وه سوپاى تورکیا گورزێکى گه‌وره‌ى به‌رکه‌وتووه بۆیه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ى خۆى له خه‌ڵکى مه‌ده‌نى بکاته‌وه".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ش ده‌کات که ده‌وڵه‌تى تورکیا به ئه‌نقه‌ست هێرش ده‌کاته‌سه‌ر خه‌ڵکى مه‌ده‌نى و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان بترسێنێت.
هاوکات هه‌په‌گه پێشیوایه "ئه‌رکى هه‌ر هێزێکى نیشتمانپه‌روه‌ره تۆڵه‌ى سێ شه‌هیده‌که‌ى ئامێدى له تورکیا بکه‌نه‌وه و نه‌یه‌ڵن خوێنیان به فیڕۆ بچێت".
رۆژى چوارشه‌ممه 14ى تشرینى دووه‌مى 2018، فرۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا سنوره‌کانى گوندى ئه‌ره‌دناى سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌رسنگ له قه‌زاى ئامێدیان بۆردومان کرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه سێ هاوڵاتى به ناوه‌کانى (دلۆڤان ساڵح، ئیسماعیل قه‌بلان، ره‌مه‌زان محه‌مه‌د) گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌مساڵدا به‌هۆى بۆردومانه‌کانى تورکیاوه 12 هاوڵاتى هه‌رێمى کوردستان بونه‌ته قوربانى.