٢٠ خولەکی خوێناويی 

وردەکاریی ھێرشەکەی نیوزلەندا کە بەھۆیەوە ٤٩ کەس لە دوو مزگەوتدا کوژران

5 ساڵ لەمەوپێش



لانی کەم ٤٩ کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەش برینداربوون،  بەھۆی دوو ھێرشی چەکدارییەوە بۆ سەر نوێژخوێنانی دوو مزگەوت لە شاری کرایستچیرچ لە نیوزلەندا.

پۆلیس دەڵێت تۆمەت ئاڕاستەی پیاوێک کراوە کە تەمەنی لەکۆتایی بیستەکاندایە و رۆژی شەممە دەبرێتە بەردەم دادگا.

نقل مصاب في الحادث

جاسیندا ئاردرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا، ھێرشەکەی بە پلانداڕێژراو ناوبرد وتی "خوێناویترین ھێرشی تیرۆریستی بووە لە مێژووی وڵاتەکەماندا".

ھەروەھا سکوت کوریسون سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا ھێرشبەرەکەی بە "تیرۆریستێکی راستڕەو" ناوبرد کە ھەڵگری رەگەزنامەی ئوسترالییە.خريطة

 

مایک بوش رێپێدراوی پۆلیس لە شارەکە رایگەیاند، دوو پیاو و ژنێک دەستبەسەرکراون، دەستیش گیراوە بەسەر چەکدا لەشوێنی نزیک رووداوەکە.

وتیشی یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکان دواتر ئازادکراوە، لێکۆڵینەوە لەگەڵ دوو کەسەکەی دیکە بەردەوامە.

پۆلیس چەندین بۆمبی چێنراوی لەناو ئۆتۆمبیلی یەکێک لە گومانلێکراوەکاندا دۆزییەوە.

یەکێک لە ھێرشبەرەکان ڤیدیۆی ساتی ھێرشەکەی لەسەر فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە لە رێگەی کامێرایەکەوە کە بەسەریەوە بەستویەتی، لە ڤیدیۆکەدا ساتی گولەبارانکردن بەشێوەی ھەڕەمەکی دەردەکەوێت لەو پیاو و ژن و منداڵانەی لەناو مزگەوتی نوردان.

پۆلیس داوای لە خەڵک کرد ڤیدیۆکە بڵاونەکەوە لەسەر ئینتەرنێت. کۆمپانیای فەیسبوکیش رایگەیاند ھەژماری چەکدارەکەی سڕیوەتەوە لەسەر فەیسبوک و ئینستاگرام و کارردەکەن لەسەر سڕینەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوبووەتەوە.

تۆمەتبارەکە پێش ھێرشەکە خۆی ھاوڵاتییەکی ئوستورالی ناساندووە کە تەمەنی ٢٨ ساڵانە و پابەندی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی راستڕەوە کە دژی کۆچبەرانە.

پۆلیس سەرجەم مزگەوتەکانی شارەکەی داخست و رێوشوێنی توندی لە دەوروبەری قوتابخانەکان گرتە بەر.

شایەتحاڵەکان دەڵێن، سەرەتا وایانزانیوە کێشەیەکی کارەبایی بووە، کاتێک بینویانە خەڵکێکی زۆر لەشوێنەکە ھەڵدێن.

یەکێک لەو کەسانەی رزگاری بوو باسی لەوەکردووە، ھێرشەکە ٢٠ خولەکی خایاندووە و لانی کەم ٦٠ کەس پێکراون.

وتیشی ھێرشبەرەکە سەرەتا نوێژخوێنە پیاوەکانی بە ئامانج گرتووە، پێش ئەوەی نوێژخوێنانی ژن بە ئامانج بگرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار