دواجار پارتى ره‌زامه‌ندى نیشاندا له‌سه‌ر کاندیدێکى یه‌کێتى بۆ پارێزگارى که‌رکوک
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى پارتى ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر کاندیدێکى یه‌کێتى بۆ پارێزگارى که‌رکوک و باسى جه‌مال تاهیر به‌رێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى که‌رکوک ده‌کرێت بۆ پارێزگارى که‌رکوک که یه‌کلایبووه‌ته‌وه.
پرسی دانانى پارێزگارێک بۆ که‌رکوک، دیارترین کێشه‌ى نێوان پارتى و یه‌کێتى یه که به‌ربه‌ستى له‌به‌رده‌م پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ‌دا دروستکردووه، یه‌کێتى که پۆسته‌که به مافى خۆى ده‌زانێت جه‌خت له‌دانانى پارێزگار ده‌کاته‌وه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌تدا، به‌ڵام پارتى داواى ئاساییکردنه‌وه‌ى دۆخى پارێزگاکه ده‌کاته‌وه پێش دانانى پارێزگار.
غه‌فور ساڵح جێگرى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌کێتى له که‌رکوک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «یه‌کێتى و پارتى ئیتفاقیان کردووه له‌سه‌ر دانانى کادرێکى یه‌کێتى بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک و ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌تدا ته‌واو ده‌کرێت و سه‌رکردایه‌تى کورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى ئه‌و پرسه‌دایه«.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى باسى جه‌مال تاهیر ده‌کرێت که یه‌کلایبووه‌ته‌وه بۆ پارێزگارى که‌رکوک، غه‌فور ساڵح ئەوەی رەتکردەوەو وتى «کادرێکى دیکه‌ى یه‌کێتى پۆستى پارێزگارى که‌رکوک وه‌رده‌گرێت».
هه‌رچه‌نده یه‌کێتى سوره له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه‌ى پرسی پارێزگار به پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا و دواى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ یه‌کێتى رایگه‌یاند، له‌و حزبه‌ى نه‌بیستووه که ئه‌و دوو پرسه‌یان پێکه‌وه به‌ستبێته‌وه.
عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «دانانى پارێزگارى که‌رکوک به‌پێى رێکه‌وتنى ئێمه‌و پارتى به‌و شێوه‌یه که هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌ت، ئێمه وه‌کو یه‌کێتى پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بین و ئومێد ده‌که‌ین براده‌رانى پارتیش پێوه‌ى پابه‌ند بن».
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پارتى به‌و رێکه‌وتنه‌وه پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى وتى»بۆ هه‌موو رووداوێک قسه‌یه‌کمان ده‌بێت».
به‌پێی رێککه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌کێتى، پرسی دانانى پارێزگارى که‌رکوک بۆ مه‌سعود بارزانى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێهێڵراوه، به‌ڵام ئه‌و دوو لایه‌نه هه‌ریه‌که‌یان له ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ک باسى رێکه‌وتنه‌که ده‌که‌ن.
هاوڵاتى په‌یوه‌ندى به چه‌ند ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى پارتییه‌وه کرد له‌سه‌ر پرسى پارێزگارى که‌رکوک و جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه ئه‌و پرسه دراوه‌ته ده‌ست مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى سکرتێرى گشتى یه‌کێتى.
لاى خۆیه‌وه، ره‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى بۆ هاوڵاتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که به‌پێى رێکه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌کێتى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌ت ده‌بێت پارێزگارى که‌رکوک دابنرێت.
وتیشى «ئه‌گه‌ر پرسى پارێزگارى که‌رکوک یه‌کلانه‌کرێته‌وه له‌گه‌ڵ پێکهێنانى حکومه‌تدا بۆچونى زۆرینه‌ى یه‌کێتى ئه‌وه‌یه به‌شدارى حکومه‌ت ناکه‌ین تا پارێزگارى که‌رکوک دانه‌نرێت».