حکومه‌تى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له کۆبونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد که تێیدا لیژنه‌ى باڵا بۆ به‌دواداچونى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و کارمه‌ندانى گرێبه‌ست پێکهێندراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ى تشرینى دووه‌مى 2019 حکومه‌تى هه‌رێم کۆبونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامدا، له راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماژه به‌وه‌کراوه، له سه‌ره‌تاى کۆبووه‌نه‌وه‌که‌دا، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى کاروبارى پێشمه‌رگه راپۆرتێکى ده‌رباره‌ى پێکهاته‌ى وه‌زاره‌ت و میلاک وخه‌رجییه‌کان و هه‌نگاوه‌کانى پڕۆژه‌ى چاکسازى له‌بوارى کاروبارى پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شکراوه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک به سه‌رۆکایه‌تى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئه‌ندامێتى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیرانى ناوخۆ و کاروبارى پێشمه‌رگه و دارایى و ئابوورى بۆ به‌دواداچوونى بڕگه‌کانى راپۆرته‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێکبهێنرێت و دواتر بڕیارى پێویستى له‌باره‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌روو خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ به‌ڕێوه‌بردنى دۆسێى دانوستاندن له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدراڵى راپۆرتێکى خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبه‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مادده‌کانى 3 و 12 و 16 و 17 له یاساى فیدراڵى ژماره 4ى ساڵى 2019 تایبه‌ت به هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و قه‌زاکان ژماره 12ى ساڵى 2018 و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى لێژنه‌ى پێکهاتوو بۆ گۆڕانکارى له ده‌ستوورى عێراق و یه‌که‌مین کۆنووسى لیژنه‌که. ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها گفتوگۆى ده‌رباره‌ى پڕۆژه یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق کرد.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى کرده‌وه له سه‌ر پاراستنى ده‌سه‌ڵات و مافه ده‌ستوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که به هیچ شێوه‌یه‌ک سازشیان له سه‌ر ناکرێت.
هاوکات، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوونى بارودۆخى کارمه‌ندانى گرێبه‌ست پێکبهێنێت، دواتر ده‌رئه‌نجامى به‌دواداچوونه‌که بخرێته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.