سه‌رۆکى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ساخته‌کارییه‌کانى هه‌ڵبژاردن: لەسەدا ٩ی هاوڵاتیان دەنگیان داوە

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

عادل نورى، سهرۆکى لیژنهى لێکۆڵینهوه له ساختهکارییهکانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ئهوه ئاشکرا دهکات که تهنها لهسهدا 9ى هاوڵاتیانى عێراق بهگشتى بهشدارى ههڵبژاردنهکانیان کردووه و له چهند شوێنێک ساختهکارى بهرێژهى لهسهدا 80 بووه.

عادل نورى، که هاوکات ئهندامى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقه، لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ هاوڵاتی، دهڵێت» تهنها لهسهدا پێنجى ساختهکارییهکان چاوپۆشى لێ دهکرێت ههرچهنده دهسوتێنرێت، بهڵام ئهگهر رێژهى ساختهکارییهکان زیاتر له لهسهدا 10 بێت ئهوکات هیچ مانایهک بۆ ههڵبژاردن نامێنێتهوهو ههڵبژاردنهکان ههڵدهوهشێتهوه»

هاوکات، باس لهوهشدهکات که ئهو کۆبونهوهیهى بڕیاره حهیدهر عهبادى، سهرۆک وهزیرانى عێراق لهگهڵ لایهنه سیاسییهکان ئهنجامى بدات بۆ دهربازبوونه لهم دۆخهى ئێستا، بهڵام کارناکاته سهر رێڕهوى یاسایى ههژماردنهوهى دهنگهکان.ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏لحية‏ و‏منظر داخلي‏‏‏‏

 

هاوڵاتی: ههژمارکرنهوهى دهنگهکانى ههڵبژاردنى ئهنجومهنى نوێنهران کهى دهستپێدهکات؟

عادل نورى: لهیهکهم ڕۆژى دواى پشووى جهژن یا ئهمڕۆ که چوارشهممهیه یان سبهى پێنجشهممه دهستپێدهکات به چاودێرى نهتهوه یهکگرتووهکان و نوێنهرى سهرجهم لایهنه سیاسییهکانى بهشدار لهههڵبژاردنهکاندا، هیوادارین بهشێوهیهکى نهزاههت و شهفافییهت بێت و ماوهى 10 رۆژ تا دوو ههفته دهخایهنێت.

هاوڵاتی: ئالیهتى ههژماردنهوهکه چۆن دهبێت، ئایا سهرجهم چاودێرى لایهنهکان لهههڵبژارندا لهوێ ئاماده دهبن؟

عادل نورى: ههر ههمان ئالیهته ههموو لایهنهکان نوێنهرهکان دهچنهوه سهر سندوقهکانى ههڵبژاردن، له پارێزگاکان بهدهست ههژمار دهکرێتهوه و دواتریش لهبهغدا. ههرچى کرابێت دهتوانرێت ئاشکرا بکرێت. خۆم لهگهڵ تیمى پسپۆران و بهرپرسى نهتهوهیهکگرتووهکان گفتوگۆى زۆرم کردووه ههرچى رێکارى گزیکارى و تهزویرات ههیه کهشف دهکرێت، ئیتر سندوق دهشکێنن و ئاوى تێدەدهکهن و دهیسوتێنن، کێشه نییه و ههموو داتاکانمان لهلایه، ئێمه دهزانین چهنده تهزویرات کراوه، بهڵام با چاوهڕێى ههژمارکردنهوه بهدهست بین.

هاوڵاتی: حهیدهر عهبادى داواى کردبوو کۆبونهوهى لایهنهکان بکرێت، ئایا کاریگهرى لهسهر رێڕهوى یاسایى ههژماردنهوهى دهنگهکان و ساختهکارییهکان دهبێت؟

عادل نورى: عهبادى زۆر تونده و دژى ساختهکارییهکانى ههڵبژاردنه  و بۆ خۆم ههماههنگیم لهگهڵیدا ههیه لهسهر ساختهکارییهکانى ههڵبژاردنهکان، ئهو دانپیانانهى  که کۆگاى دهنگهکانیان له ڕهسافه سوتاند خۆتان دهزانن چومه شوێنى رووداوهکه، ئیحتماله کۆمهڵێک بهڵگه و دیکۆمێنت لهو کۆبونهوهیه پیشانى لایهنه سیاسییهکان بدات، یان بهرهو ئهوه بڕوات ئایا چى بکرێت بۆ ئهوهى عێراق لهم دۆخه دهربازى بێت چ دهرفهتێک ههیه و کۆبونهوهکه زیاتر راوێژکارى دهبێت، عهبادى سهرۆک وهزیرانى عێراقه دهیهوێت راى لایهنه سیاسییهکان بزانێت که بهرپرسیارێتیان لهسهر شانه.

دڵنیابن لهوهى به هیچ جۆرێک نه عهبادى و نهغهیرى عهبادى ناتوانێت شتێک بڵێ که یاسا شکێن بێت، تازه ژماردنهوهى لهسهدا سهدى دهنگهکان بووه به یاسا لهبڕیار دهرچووه و هیچ کهسێک ناتوانێت لێ لایدات.

واتا ئهگهر ئهگهر کۆبونهوهى لایهنه سیاسییهکان لهژێر چهترى ئهم یاسایه بێت هیچ کێشهى نییه، ئهگهر بۆ بهتاڵکردنهو  بۆ خۆدزینهوهى ئهم یاسایه بێت ئهوا قهزا و دادگاى فیدراڵى و ئهنجومهنى نوێنهرانیش هیچ مهجال نادهن.

هاوڵاتی: ئهگهر ههژماردنهوهى دهنگهکان رێژهى ساختهکارییهکان زۆر بهرز بێت و بکاته لهسهدا 25  چى دهکرێت؟ ههڵبژاردن ههڵدهوهشێتهوه یا تهنها دهنگه ساختهکان دهسوتێنرێت؟

عادل نورى: لهیاساکهدا هیچ ژمارهیهک دیارى نهکراوه، بهڵام  ئهوکات له پهرلهمان من وتم ئهگهر تهزویرات لهسهدا 10 کرابێت ئهو کات ههڵبژاردنهکان ههڵبوهشێتهوه، هیچ ژمارهیهک دیارى نهکرا، ئه‌‌مش بهماناى ئهوه نایات چاوپۆشى لێ بکرێت، چونکه رێژهى تهزویر لهسهدا پێنج بێت له زۆربهى وڵاتان چاوپۆشى لێ دهکرێت ههرچهنده دهسوتێنرێت، ئهگهر بچێته سهرو لهو ژمارهیه چاوپۆشى لێ ناکرێت، خۆى ههموو عێراق لهسهدا نۆ بهشدارى ههڵبژاردنهکانیان کردووه، ئهوهى وترا لهسهدا 44 یا لهسهدا بیست و ئهوهنده هیچى ئهسڵى نهبووه. بهگشتى لهسهدا نۆ و چهند پۆینتێک و ناگاته لهسهدا 10 بهشدارى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقیان کردووه، لهسهدا 91ى عێراقییهکان باوهڕیان به گۆڕانکاریى و ههڵبژاردن نهبووه.

له سلێمانى و له چهند شوێنێک  لهسهدا 80 ساختهکارى کراوه و شوێن ههیه لهسهدا 67 و 60 ساختهکارى کراوه، ئیتر چ مانایهک بۆ ههڵبژاردن ماوهتهوه؟ ئهگهر رێژهى ساختهکارى چووه سهدا 10 و سهرهوه ئهوکات هیچ شهرعییهتێکى نێودهوڵهتى نادرێت به هیچ حکومهتێک لهسهر بنهماى ئهو ههڵبژاردنه.

هاوڵاتی: دهتوانى به روونى راشکاوى پێم بڵێت که ئایا به کردارى ساختهکارییهکان که کراوه ههڵدهوهشێتهوه و دهسوتێنرێت، یان ههڵبژاردنهکان بهگشتى دووباره دهکرێتهوه؟

عادل نورى: ئهگهر تهزویراتهکه جوزئی بێت ئهوه ههڵدهوهشێتهوه و دهسوتێنرێت ئهو دهنگانه، بهڵام ئهگهر ئهم تهزویراته له شارێک و دوو شارو چوار شار کرابێت ئهوا هیچ بایهخێک بۆ ههڵبژاردن نامێنێتهوه و ههڵبژاردن بهگشتى ههڵدهوهشێتهوه.

هاوڵاتی: ههندێ له چاودێرانى سیاسى دهڵێن دادگاى فیدڕالى چاوهرێى رێکهوتنى لایهنه سیاسییهکان دهکات لهسهر دهرئهنجامى ههڵبژاردنهکان؟

عادل نورى:دادگاى فیدڕاڵى قانون و دهستور لهبهردهستیایهتى گوێ به هیچ شتێکى تر نادات، مادام یاسایهک له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق دهرچووه له پهرلهمانهوه رۆشتۆته بوارى جێبهجێ کردنهوه ههر له رۆژى دهرچونیهوه ئهنجومهنى باڵاى دادوهرى عێراق خستیه بوارى جێبهجێکردنهوه، ئێستا ئێمه لهبهردهم یاسایهکى مامهڵه پێکراوداین و دهبێت لهسهدا سهد ههموو لایهنى پهیوهندیدار جێبهجێ بکات.

هاوڵاتی: بهپێى یاساکهى پهرلهمانى عێراق دهنگدانى تایبهتى هێزهکانى پێشمهرگهو ناوخۆ که (دهنگدانى تایبهت)ه، ههڵوهشاوهتهوه، لهکاتێکدا که هێزهکانى پێشمهرگه له سلێمانى خۆپیشاندانیان کرد، ئایا ئهگهرى ئهوه ههیه ئهو دهنگانه ههژمار بکرێنهوه یا یاساکه جێبهجێ دهکرێت؟

عادل نورى: بیستوومه حیزبهکانى دهسهڵات ههڕهشهیان له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق کردووه، دیار بوو دهیانهوێت پهلامارى ئهنجومهنى نوێنهران بدهن، ئهوه یاسایه ئهگهر ههر لایهنێک قبوڵی نییه دهبێت پهرلهمانتارهکانیان له پهرلهمانهوه بێن و گفتوگۆى لهسهر بکهن ئهمه یاسایه، ئهندام پهرلهمان دهبێت لهژێر قوبهى پهرلهماندا قسه بکات نهک له تۆڕى کۆمهڵایهتى فهیسبوک.

ههرچهنده بۆ خۆم لهگهڵ ئهوه نییم دهنگى دهنگدانى تایبهت ههڵوهشاوهتهوه، چونکه دهنگى زۆربهى هێزهکانى ناوخۆو پێشمهرگه بۆ هاوپهیمانى و گۆڕان و کۆمهڵ و یهکگرتوو بووهو کهمێکى دهمێنێتهوه بۆ ئهوانى تر، چونکه به ههزارهها پێشمهرگه هێزهکانى ناوخۆ پێیان وتوون که دهنگیان بۆ هاوپهیمانى و گۆڕان و ئیسلامییهکان داوه، ئهگهر نهگۆڕابێت ئهو دهنگانه  بۆ لایهکانى تر، دیاره ئهمه ههوڵێک بوو لهلایهن ههردوو پارتى دهسهڵاتهوه که بسوتێنرێت، چونکه دهیانتوانى لهرێگهى ئهندامانى پهرلهمانیانهوه داکۆکى بکهن، بهڵام پێش ئهوه  بۆ قسهیان نهکرد.

هاوڵاتی:ئایا براوه و دۆڕاو تا ئێستا لهم ههڵبژاردنهدا روون نییه؟

عادل نورى: شتێک نییه بهناوى براوهو دۆڕاو، بهڵکو شتێک ههیه بهناوى دهنگ دز و دهنگ دزراو، چونکه ئهوهى دهنگ دزه ناڕازییه سندوقهکان بکهینهوه، فهرموو بڵێت بهسهر چاو من دژایهتى ههژماردنهوهى دهنگهکان ناکهم، ئهوهتا دژى دهستورو یاسا و شهرعییهت  چى دهکهن، چاک دهزانن به پاره  کۆمسیۆنى گهندهڵیان کڕیوهتهوه، خۆیان دهزانن چیان کردووه.

هاوڵاتی: پێتوایه گۆڕانکارى گهوره له هاوکێشهو دهنگ و کورسى لایهنهکان دروست ببێت؟

عادل نورى:  رێژهیهکى زۆر باش دهنگى راستهقینهى لایهنهکان دهگهڕێتهوه لهسهرتاسهرى عێراقدا، و 80 بۆ 85 کورسى قهواره سیاسییهکان دهگۆڕێت. هاوکێشهکه رێک سهراو ژێر دهبێتهوه و ئهو لایهنانهى خۆیان به براوه دهزانن زۆرترین کورسیان هێناوه به تائکید له ههژماردنهوهى دهنگهکاندا بهدهست هاوکێشهکه دهگۆڕێت و حیزبه سیاسییهکان تووشى شۆک دهکات.

هاوڵاتی: سهرۆک کۆمار چ ڕۆڵێکى ههبوو لهم پرسهدا؟

عادل نورى: سهرۆک کۆمار هیچى پێنهکراو هیچیشى پێ ناکرێت، سهرۆک کۆمار له سهرهتاوه ئهکتیڤ نهبووه و زۆر گلهیى و گازندهمان لێ کردووه که سهرۆک کۆمار بێدهنگ بووه، بهڵام لهم دوایهدا بهرگرى له تهزویرو گهندهڵهکان کرد و ڕۆڵى خراپ بوو شکۆى کورد و سهرۆکایهتى کۆمار و خۆیشى شکاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار