دایک و باوکی نەبی چۆنێتی کوشتنی کوڕەکەیان بە بەرچاوی خۆیانەوە دەگێڕنەوە

نەبی عەزیزە تەمەن ٢٨ ساڵ

6 ساڵ لەمەوپێش



رەنجدەر رزگار - هەولێر
هاوڵاتییەکی هەولێر گەنجێک بە بەرچاوی دایك و باوكییەوە دەکوژێت بە تۆمەتى ئەوەى بە ئۆتۆمبێل دەستی شکاندووەتەوە بەسەر منداڵەکەیدا.

گەنجەکە ناوی نەبی عەزیزە تەمەنی ٢٨ ساڵە وەك دایكی باسی دەكات لە كاتژمێر 11ی شەوی سێشەممەدا كەسێك لە دەرگای ماڵیانی داوە و داوای نەبی كردووە و وتویەتی کوڕەکەتان بە ئۆتومبێلەكەیەوە شكاندویەتیەوە سەر منداڵە پێنج ساڵەكەیدا.

دایکی نەبی باس لەوەش دەکات، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ ئەو کەسە چەند فیشەكێكی بە نەبییەوە ناوە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ لەبەرچاویدا کوڕەکەی گیانی لەدەستداوە.

وەك باوكی نەبی باسی دەكات، ئەوان لە ڕابردوودا كێشەیان لەگەڵ كەس نەبووە و یەکەمجاریش بووە ئەو کەسە ببینن کە کوڕەکەیانی کوشتووە.

ئەو كەسەی کە ئەو تاوانەی ئەنجامداوە خۆی ڕادەستی هێزەكانی ئاسایشی هەولێر كردووە.

ئەوە یەكەمجار نییە لە شاری هەولێر ڕووداوی لەم شێوەیە ڕووبدات، دوو ساڵ بەر لە ئێستاش لەسەر فول لایتێک خوێندكارێك لەلایەن كەسێكەوە كوژرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار