مەلا یاسین: به‌شێکى حکومه‌ت له‌گه‌ڵ ئەوەدایە‌ پرسى حساب بانکى فەرمانبەران نه‌جوڵێنرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: هاوڵاتی

یاسین مهحمود وتهبێژى یهکێتى وهبهرهێنهران لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتی-دا باس لهوه دهکات دواى ههڵگرتنى بهشێک له پاشهکهوتى مووچه بازاڕ جوڵهى تێکهوتوه.

سهبارهت به کردنهوهى حساب بانکى بۆ فهرمانبهران ئاماژه بهوه دهدات که حکومهتى ههرێم دابهش بووه بهسهر دوو بۆچوندا لهسهر ئهو پرسه.

یاسین مهحمود ئاشکراشیدهکات ئهگهر پرۆژه یاساى چاکسازى لهپهرلهمانى کوردستان دهستکارى بکرێت و پهسهند بکرێت مانگانه بڕى 110 ملیار دینار بۆ حکومهتى دهگهرێتهوه و دهتوانێت موچهى تهواو بدات.

هاوڵاتی: حکومهت دهستکارى پاشهکهوتى موچهى کرد، پێتوایه ههنگاوێکى باشى ناوه بۆ ئهوهى فهرمانبهران و مامۆستایان دهوامى ئاسایى دهستپێبکهنهوه؟

یاسین مهحمود: سیستمى نوێى موچه لهسهدا سهد زیادى کردووه، ئهگهر بهپێى ئهم سیستەمى نوێیهى موچه‌‌ فهرمانبهران و مامۆستایان دهوام نهکهن، وهک ئهوه وایه حکومهت هیچ ههنگاوێکى نهنابێت بۆ چاککردنهوهى وهزع و دهوامى دام و دهزاگاکانى ههرێم.

فهرمانبهران و مامۆستایان لهماوهى رابردوودا بهقهدهر ئهو موچه پاشهکهوتکراوهى که وهریاندهگرت دهوامیان دهکرد، بهڵام ئهگهر موچهکه زیادکراوه کهواته فهرمانبهرى ئێمه فێرى ئهوه بوون دهوام نهکهن و موچه وهربگرن، ئهمه شتیکى خراپهو ئهو پارهیه ئهگهر لهبهرانبهردا دهوامى ئاسایى خۆیان نهکهن ئهو پارهیه حهڵاڵ نابێت و حهرام دهبێت.

ئێستا فهرمانبهران دوو رۆژ دهوام دهکهن، دواى دهستکاریکردنى پاشهکهوتى موچهکه لهسهدا 10 بۆ 15 یان لێ دهبڕن لهئێستادا، لانى کهم دهبێت لهههفتهیهکدا چوار رۆژ فهرمانبهران دهوام بکهن. ئەگەر لەوە کەمتر دەوام بکەن بووجەکانیان حەرامە.

هاوڵاتی: بهڵام فهرمانبهران ئهو مافهیان ههیه که حساب بانکیان بۆ بکرێت، ئایا حکومهتى ههرێم پلانى ههیه لهمساڵدا بیخاته بوارى جێبهجێکردنهوه؟

یاسین مهحمود: پرسى حساب بانکى بۆ فهرمانبهران له ئهنجومهنى وهزیران بۆته دوو بۆچونى جیاواز، رێباز حهملان وهزیرى دارایى و ئابوورى لهگهڵ ئهوهدایه که رێگایهک بدۆزرێتهوه بهزوترین کات حساب بانکى بۆ فهرمانبهران و مامۆستایان بکرێت، ئێمهش وهک یهکێتى وهبهرهێنهران لهگهڵ ئهوهداین، چونکه راستهوخۆ بازاڕ دهجوڵێنێت، بهڵام بۆچونێک ههیه که بهشێکى حکومهت لهگهڵیدایه لهئێستادا پرسى حساب بانکى نهجوڵێنێت تا حکومهت ههندێ حساباتى یهکلایدهکاتهوه.

هاوڵاتیان قهرزارى کهرتى تایبهتن، قهرزى مۆبیلیات و خانوبهره و قهرزى سهیاره و مارکێتهکان و پێداویستییهکانى ناو ماڵیان لهلایه، ئهگەر حکومهت حساب بانکى بۆ فهرمانبهران بکاتهوه ئهوا بازاڕیش جوڵهى تێدهکهوێتهوه، بهڵام ئێستا حکومهت بازاڕیشى قوفڵ کردووه.

هاوڵاتی: دابهزینى دۆلار زیانى بهههرێمى کوردستان گهیاندووه لهکاتێکدا بانکى مهرکهزى دهیهوێت زیاتر دایبهزێنێت؟

یاسین مهحمود: دابهزینى دۆلار  پهیوهندى به سیاسهتى بانکى ناوهندى عێراقهوه ههیهو لهزهرهرى ههرێمى کوردستان و لهزهرهرى بازاڕدایه، بۆ حکومهتى ههرێمیش زهرهرن چونکه حکومهت نهوتهکهى بهدۆلار دهفرۆشێت و موچهش بهدینار دابهش دهکات.

بانکى ناوهندى عێراق پلانى ههیه نرخى دۆلار لهبهرانبهر دیناردا زیاتر داببهزێنێت و بیگهیهنێته 100 ههزار دینار، واتا دۆلارێک به ههزار دینار بێت، چونکه سندوقى نهقدى نێودهوڵهتى ههندێ پێوهریان بۆ داناوه بۆ ئهوهى عێراق بتوانێت زیاتر قهرزى نێودهوڵهتى بکات.

هاوڵاتی: پێتوانیه بهپهسهندکردنى پڕۆژه یاساى خانهنشینى له پهرلهمانى کوردستان حکومهتى ههرێم دهتوانێت موچهى تهواو بدات؟

یاسین مهحمود: بهم داهاتهى ههرێمى کوردستان لهگهڵ پارهکهى بهغدا زۆر بهئاسانى دهتوانین موچه بدهین، ئهو چاکسازییانهى حکومهت بهتایبهت له پڕۆژه یاساى خانهنشینى که ئێستا له پهرلهمانه دهستکارى بکرێت و پهسهند بکرێت، حکومهتى ههرێم مانگانه بڕى 110 ملیار دینارى بۆ دهگهرێتهوه.

هاوڵاتی: دابهشکردنى موچه بهم سیستمه نوێیه بازاڕى جوڵاندووه؟

یاسین مهحمود: ئهم ههفتهیه که بهم سیستمه نوێیه موچه دراوه بازاڕى ههرێمى کوردستان لهسهدا 30 جوڵهى تێکهوتۆتهوه و نرخى خانوبهره لهسهدا 20 بهرزبۆتهوه، بهردهوام بوونى پێدانى موچه بهتایبەت که حکومهت دهڵێت 30 رۆژ جارێک موچه دابهش دهکات، بازاڕى ههرێمى کوردستان زیاتر جوڵهى تێکهوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار