لایەنە ناکۆکەکان: رێز لە ئیرادەی دەنگدەر دەگرین

6 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

لایهنه ئۆپۆزسیۆنهکانى کوردستان بانگهشهى ئهوه دهکهن که دهسهڵات له لایهنهکانى حوکمڕان وهردهگرنهوه ئهگهر هاتوو کورسی زیاتر بهدهستبهێنن، لهبهرامبهردا دهسهڵاتداران دهڵێن رێز له ئیرادهى دهنگدهران دهگرن، ئهگهرچی پێیانوایه ئۆپۆزسیۆن دهنگ لهوان زیاتر ناهێنێت.

ئهم مشتومڕهش دواى ئهوه سهری ههڵدا کاتێک لایهنگرانى گۆڕان پرسیاری ئهوهیان ئاڕاستهى بهرپرسانى حزبهکهیان کرد که ئایا دهتوانن دهسهڵات وهربگرنهوه؟ لهبهرامبهردا بهپرسانی گۆڕان وتیان بهڵێ ئهگهر کورسی زیاتر بهدهستبهێنن.

سهرپهرشتیارى کهمپهینى ههڵبژاردنى بزوتنهوهى گۆڕان رایگهیاند، ئهگهر یهک کورسى زیاتر لهپارتىو یهکێتى بهێننن، لهماوهى کهمتر لهههفتهیهکدا دهسهڵاتیان لێوهردهگرنهوه، پارتى و یهکێتیش دهڵێن ئهنجامهکان تاڵ بێت یان شیرین قبوڵى دهکهن.

بڕیاره ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق له 12ى ئایارى ئهمساڵ بهڕێوهبچێت و چهندین قهوارهو لیستى جیاواز لهههرێمى کوردستان ململانێ لهسهر 46 کورسى پارێزگاکانى سلێمانى و ههولێر و دهۆک دهکهن. ئهمه جگه له ناوچه کوردستانیهکانى دهرهوهى ئیدارهى ههرێمى کوردستان.

قادر حاجى عهلى، سهرپهرشتیارى کهمپهینى ههڵبژاردنى بزوتنهوهى گۆڕان ههفتهى رابردوو لهمیانى کۆبونهوهیهکدا لهگهڵ لایهنگرانى حزبهکهى لهسنورى راپهڕین (رانیه) وتى «ئهوانهى دهڵێن یهک کورسیش بهێنین دهسهڵات رادهست ناکهین، بهڵام ئێوه ههوڵ بدهن و کاربکهن بزوتنهوهى گۆڕان یهک کورسى زیاتر لهپارتى و یهکێتى بهێنێت، لهماوهى کهمتر له ههفتهیهک دهسهڵاتیان لێوهردهگرینهوه«.

ههروهها باسى لهوهشکرد، ههڵبژاردنى داهاتوو گرنگى تایبهتى بۆ بزووتنهوهى گۆڕان دهبێت، چونکه یهکهم ههڵبژاردنه که دواى کۆچى دوایى نهوشیروان مستهفا رێکخهرى پێشووى گشتى بزوتنهوهى گۆڕان ئهنجامدهدرێت.

بزوتنهوهى گۆڕان لهخولى سێیهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا خاوهنى نۆ کورسییه، نهوشیروان مستهفا، رێکخهرى گشتى بزوتنهوهى گۆڕان له 19/5/2017 کۆچى دواى کردووه و ئهمه یهکهم ههڵبژاردنه دواى کۆچى ناوبراو گۆڕان دهچێته ههڵبژاردنهکانهوه.

وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه دهڵێت ئیرادهى خهڵک دیزاینى سیاسى دیارى دهکات و »گۆران کورسى له پارتى و یهکێتى زیاتر ناهێنێت».

عهتا شێخ حهسهن، وتهبێژى ئهنجومهنى سهرکردایهتى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و ههڵهبجه لهلێدوانێکدا به‌‌ وت »ئێمه بهتهحهدییهوه ئیش ناکهین، ئهم ههڵبژاردنه بۆ ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق بۆ کورد زۆر گرنگه دهمانهوێت زۆرترینى هاوڵاتیان بهشدارى ههڵبژاردنهکان بکات، بۆ ئهوهى کورد له پڕۆسهی سیاسى بهشداربێت لهبهغدا».

له خولى سێیهمى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق پارتى خاوهنى 25 کورسیه، بهڵام ئهمجاره له پارێزگاى کهرکوک بهشدارى ناکات که پێشتر دوو ئهندامى لهو پارێزگایه بهدهست هێنابوو.

ههروهها وتیشى »ئیرادهى خهڵک دیزاینى سیاسى دیارى دهکات، گۆڕان کورسى له پارتى و یهکێتى زیاتر ناهێنێت و پارتى وهک هێزى یهکهم دهمێنێتهوه له ههرێمى کوردستاندا».

لهبهرانبهردا، ئهندامێکى جڤاتى نیشتمانى هێماى بۆ ئهوهکرد، لهدواى 16ى  ئۆکتۆبهر و دواى ریفراندۆمهوه لهئهرزى واقعدا پێش ریفراندۆم نییه و پارتیش لهوه تێگهشتووه.

ئاسۆ مهحمود، ئهندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان لهلێدوانێکدا به‌‌ وت »پارتى هێشتا لهو عهقڵیهتى خێڵهکییه دهرنهچووه، لهناوهڕۆکدا بڕواى به دیموکراسى نییه و قهناعهتیشى پێ نهبووه، لهدواى 16ى ئۆکتۆبهر و دواى ریفراندۆم واقع گۆڕاوه، ئێستا پێش ریفراندۆم نییه پارتیش باش لهوه تێگهشتووه«.

ناوبراو روونکردهوهى لهسهر قسهکانى قادر حاجى عهلى داو باسى لهوهکرد بهغدا بهدواى بهدیلدا دهگهڕێت ههرکات بهدیل دروست بوو بهغدا مامهڵهى زیاترى لهگهڵ دهکات.

وتیشى »ههر هێزێک له پهرلهمانى کوردستان زۆرینه پێکبهێنێت، دهتوانێت دهسهڵاتیان لێوهربگرێتهوه«.

ئهندامێکى سهرکردایهتى یهکێتى ئهوهى خستهڕوو ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ههر ئهنجامێکى تاڵ یان شیرینى ههبێت دهبێت لایهنهکان قبوڵى بکهن.

لهتیف عومهر، ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى لهلێدوانێکدا به‌‌ وت »ههڵبژاردن بۆ ئهوهیه موشارهکه لهدهسهڵات بکرێت بهپێى کورسییهکان، گۆڕان و ههموو لایهنهکانى تر بهپێى ئیستحقاقى ههڵبژاردنهکان پێویسته بهشدارى لهبهڕێوهبردنى وڵاتدا بکهن».

یهکێتى نیشتمانى کوردستان له ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقدا لهم خولهدا خاوهنى 21 کورسییه.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا یه‌کلاده‌کرێته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک قبوڵى بکه‌ن »مادام بڕوامان به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه‌، ده‌بێت هه‌مووان ته‌حه‌مولى ئه‌نجامه‌کانى بکه‌ین تاڵ بێت یان شیرین».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار