کەمترین و زۆرترین وادەی بەڕۆژبوون لە جیهاندا

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە مانگی ڕەمەزاندا ، کاتی ڕۆژهەڵاتن( فەجر) بۆ کاتی ڕۆژئاوا بوون(مەغریب) هەژماردەکرێت بۆ زانینی ئەوەی، دەبێت چەند کاتژمێر بەڕۆژوو بین لە ڕۆژێکدا.

بەڵام لە هەموو ووڵاتانی جیهانی ئەم دوو ڕووداوەی ڕۆژ لە یەک وادەدا ڕوونادەن، ئەمەش وایکردوە،هەندێک وڵات کاتی زیاتر بەڕۆژوو بن و هەندێک وڵاتیش کەمتر بەڕۆژووبن.

لە ئەوروپا ووڵاتی ئایسلند تەنها چوار کاتژمێر شەوی هەیە، واتە ماوەی بەڕۆژووبون لە ئاسیلند ٢٠ کاتژمێرە.

هەروەها وڵاتی گریندلند بۆ ڕۆژووگران سەخترە، چونکە درێژی ڕۆژ ٢٠ کاتژمێر و هەشت خولەکە.

بەپێچەوانەوە، لە وڵاتی ئەرجەنتین، کەمترین ماوەی بەڕۆژووبوون هەیە کە موسوڵمانان تەنها ١١ کاتژمێر و ٤٦ خولەک بەڕۆژ دەبن.

لە وڵاتە عەرەبیەکاندا، وڵاتی یەمەن کەمترین ماوەی بەڕۆژبوونی هەیە کە تەنها ١٤ کاتژمێر و ٢٢ خولەکە.

جێی باسە وەک ئەوەی لە گۆڵف نیوسدا هاتووە، سەبارەت بەو وادە کورت و درێژانە، فەتوا دراوە کە خەڵکی ئەو وڵاتە دەتوانن بە کاتی شارێک ڕۆژوو بگرن کە نزیکترینە لێیان و کاتەکانی گونجاون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار