هاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان دیارنەماوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە دەریاچەی دوکان داوای لە  بەلەمێکی گەشتیاری کردووە لە دورگەیەکی دەریاچەکە دایبگرێت و بەجێی بهێڵێت و دوای کاتژمێرێک بێتەوە بەشوێنیدا، دیارنەماوە.

ئەمڕۆ هەینی 26-4-2024، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی لەسەر دیارنەمانی ئەو هاوڵاتییە لە لێدوانێکدا بە هاوڵاتی راگەیاند، "نیوەرۆی ئەمڕۆ کەسێک بە رووخسارێکی داپۆشراوەوە، لەگەڵ بەلەمێکدا چووەتە دوورگەیەکی دەریاچەی دوکان و داوای لە بەلەمەوانەکە کردووە دوای کاتژمێرێک بگەڕێتەوە بۆلای، بەڵام کاتێک بەلەمەوانەکە دەگەڕێتەوە کەسەکە لەوێ نەماوە".

ئاماژەى بەوەشدا، ئێستا هەموو تیمەکانیان لەوێ بەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێن، نازانن خنکاوە یان چی بەسەرهاتووە.

سەبارەت بە رەگەزی ئەو هاوڵاتییە، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا نازانرێت ئەو هاوڵاتییە لە رەگەزی مێیە یان نێر، تەنها ئەوە دەزانرێت کە کورد بووە، ئەویش چونکە بە کوردی قسەی کردووە.

ئێستا هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە مەبەستی دۆزینەوەی سۆراخی ئەو کەسە لە شوێنی رووداوەکەن.

هەر سەبارەت بەم رووداوە، قایمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ دوكان له‌ راگه‌یێنراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوە، ئەو هاوڵاتییە لە کاتی مەلەدا خنکاوە و له‌دوای رووداوه‌كه‌شه‌وه‌ تیمی مه‌له‌وانی دوكان و پۆلیس چونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و تیمی مه‌له‌وانی به‌دوای دۆرینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێن.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار