پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەکەی سبەینێ هەڵدەوەشێنێتەوە
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەگەرچی بڕیاربوو سبەینێ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای چاکسای بەڵام کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندوە بە پاساوی ئامدەنەبوونی راپۆرت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆكارى دواخستنی دانیشتنی ژماره (1)ى خولی به‌هاره‌ى بڵاوكرده‌وه كه بڕیاربوو سبه‌ی دووشه‌مه 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت.
بەپێێ راگه‌یه‌ندراوێك له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان "به‌هۆى ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروبارى یاسایی) و (دارایی و ئابوورى و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به یاسای ژماره (4)ى ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره (1)ى ئاساییی خولی به‌هاره كه بڕیاربوو رۆژى دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/5/21 ئه‌نجام بدرێت".
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ کاتێکی تری دەستنیشان نەکردوە بە ئەنجامدانی ئەو دانیشتنە.