وەزارەتی دارایی ١٠ ملیار دیناری بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێم دابینکردوە

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی ١٠ ملیار دینار دابیندەکات بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێێ نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كه‌ مانگی رابردوو ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كردوه‌ تێیدا بڕی (10) ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی هه‌رێم بۆ مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش هەڵبژاردنەکان رۆژی ٣٠ ئەیلولی دەستنیشان کرد بۆ بەریوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار