په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى حکومه‌ته‌ بۆ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

پهرلهمانى کوردستان چاوهڕوانى وهڵامى حکومهتى ههرێمه بۆ ئهوهى فهرمانبهرانى گرێبهست بهشێوهى ههمیشهیی دابمهزرێنرێن، دواى ئهوهى حکومهت بڕیارى دامهزراندنى نزیکەی شەش هەزار مامۆستاى گرێبهستى دهرکرد، کە چەند ساڵێکە چاوەڕوانی بەهەمیشەییکردنیانن.

ماوهى ههفتهیهکه، فهرمانبهرانى گرێبهست خۆپیشاندان دهکهن و داواى دامهزراندن لهحکومهت دهکهن، لهپهرلهمانى کوردستانیش پێشنیازى بڕیارى دامهزراندنى فهرمانبهرى گرێبهست  یهکهم دانیشتنى بۆ کراوه و خوێندنهوهى یهکهمى بۆ کراوه.

ئاشنا عهبدوڵڵا ، پهرلهمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «پێشنیازه بڕیارهکه پێشتر رراى حکومهتى بۆ وهرگیراوهو بهڵام جارێکى تر داوایان کردووه مۆڵهتى تریان پێبدرێت،  بۆ ئهوهى داتاو ئامارى پێویست ئامادهبکهن و ماوهى دوو ههفتهمان بۆ داناون بۆ وهڵامدانهوه«.

وتیشى «لهدواى ئهو دوو ههفتهیه که وهڵامدراینهوه کارى لهسهر دهکهین، ئهگهر وهڵامیش نهدراینهوه ئێمه کۆبوونهوهى ئاسایى پهرلهمان ئامادهدهکهین و خوێندنهوهى دووهمى بۆ دهکهین و دهنگى لهسهر دهدهین».

پێشنیازه بڕیارهکه ههموو فهرمانبهره گرێبهستهکان دهگرێتهوه کهژمارهیان زیاتر له (29) ههزار فهرمانبهره.

کوردۆ محهمهد، وتهبێژى وهزارهتى شارهوانى، لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «لهدانیشتنى ئهنجومهنى وهزیراندا بهشێکى دانیشتنهکهیان لهسهر فهرمانبهرانى گرێبهست بووهو بڕیار دراوه که دابمهزرێنرێن».

وتیشى» فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست به‌پێی پێویستى داده‌مه‌زرێنرێن، وه‌زاره‌ته‌که‌ى ئێمه‌ وه‌ک وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ئه‌وانه‌ى تر نیه‌ که‌هه‌موویان دامه‌زرێنرێن».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار