مه‌ولود چاوشئۆغلۆ: داوامان له ئه‌مریکاو ئه‌ڵمانیا کردووه مه‌زڵوم کۆبانێ راده‌ست بکه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند، داواکاریه‌کیان ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ک له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا کردووه بۆ ده‌ستگیرکردن و راده‌ستکردنى مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده).
به‌پێى هه‌واڵێکى "سپوتنیک"ى ڕوسى ئه‌مڕۆ 18ى تشرینى دووه‌مى 2019 مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا رایگه‌یاند: "داوامان له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا و ئه‌ڵمانیا کردوه که مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات ده‌ستگیر بکه‌ن و راده‌ستى تورکیاى بکه‌نه‌وه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار