تورکیاو روسیا له‌لیبیا دژى یه‌کترن

تورکیا چه‌کدارى به‌کرێگیراو بۆ پشتیوانى له‌حکومه‌تى ویفاق ناردووه‌و روسیاش له‌گه‌ڵ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ردایه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



راپۆرتی: واڵ ستریت جێرناڵ

وهرگێرانی: کاکهلاو عهبدوڵا

لهگهڵ ئهوهى وڵاته زلهێزهکان پشتگیرى لهئاگربهستى لیبیا دهکهن بۆ کۆتاییهێنان بهشهڕى چهند مانگه، خزاندنى ئهمدواییهى چهکدارى بهکرێگیراو لهلایهن رکابهرهکانى دهرهوه بووهته ههڕهشه بۆ پوچهڵکردنهوهى ههوڵهکان بۆ چهسپاندنى ئاگربهستێکى درێژخایهن لهوڵاته دهوڵهمهند بهنهوتهکهى باکورى ئهفریقادا.

لهلوتکهى بهرلیندا لهیهکشهممهى رابردوو 19ى کانونى دووهمى 2020، روسیا، تورکیا، فهرهنسا، ئیتاڵیا، میسر، ههروهها ئیمارات رێککهوتن لهسهر پشتیوانیکردنى ئاگربهست و پابهندبوون به رێککهوتنێکى پێشووترى وهستاندنى ناردنى چهک، ئهمهش لهههوڵی کۆتاییهێنان بهجهنگهکه.

 ههڵگیرسانى جهنگێکى ناوخۆیى قووڵ لهساڵى رابردوودا لهوڵاتێکدا کهنزیکترین وڵاتى ئهوروپى لێیهوه (321)کم دووره بووهتههۆى بهئاگاهاتنهوهى زلهێزهکانى رۆژئاوا.

بهجهختکردنهوه لهبهربهستهکانى ئاشتییهکى تۆکمه، سهرکردهکانى ههردوو هێزه سهرهکییهکه - حکومهتێک لهتهرابلوسى پایتهخت که نهتهوهیهکگرتووهکان پشتگیرى دهکات و ئهو هێزه چهکدارانهى کهدڵسۆزى فهرماندهیهکى پێشووى سوپاى لیبیان کهبارهگاکهى له رۆژههڵاتى وڵاتهکهدایه - یهکتریان نهبینى یان راستهوخۆ پێکهوه لهگهڵ یهکتر قسهیان نهکرد لهلوتکهکهدا، ههرچهنده نوێنهرهکانیان بهشداربوون لهگفتوگۆکاندا.

لهناو لیبیادا، گرژییهکان لهم چهند مانگهى دواییدا پهرهیانسهندووه بههۆى گهشتنى ههزارهها چهکدارى بهکرێگیراوهوه که لهلایهن تورکیاو روسیاوه نێردراون بۆ یارمهتیدانى لایهنه رکابهرهکان.

لهم چهند ههفتهیهى دواییدا، نزیکهى دوو ههزار چهکدارى میلیشیاى سورى لهلایهن تورکیاوه لهسوریا ناونووس کراون و نێردراون بۆ لیبیا تا بهناوى حکومهتهکهى تهرابلوسهوه شهڕبکهن، بهپێى وتهى فهرماندهیهکى سوپاى نیشتمانى سوریاو کهسێک کهپهیوهندى نزیکى ههیه لهگهڵ چهکدارهکاندا.

بهپێى وتهى بهرپرسانى رۆژئاوا، ههزارهها چهکدارى تر لهسهروبهندى ناونووسکردندان تا لهسوریاوه رهوانهى لیبیا بکرێن لهڕێى تورکیاوه.

ناردنى ئهم هێزانه لهلایهن ئهنقهرهوه، کهچهکدارى ئهو بهرانهن لهسوریادا شهڕى بۆ دهکهن، دواى ئهوهدێت کهکۆتایى ساڵى رابردوو نزیکهى دوو ههزار بهکرێگیراوى سوپاى روسیا گهیشتنه لیبیا بۆ یارمهتیدانى هێزهکانى خهلیفه حهفتهر، کهماوهى نۆ مانگه هێرش دهکاتهسهر حکومهتهکهى تهرابلوس.

لهئێستادا ئهو چهکداره روسى و سوریانه  چهقى ههوڵه نێودهوڵهتییهکانن بۆ هێورکردنهوهى ململانێکهى لیبیا دواى رێککهوتنهکهى یهکشهممهى رابردوو.

رێککهوتنهکه داوا لهدهسهڵاتدارانى بێگانه دهکات پهبهندبن به رێککهوتنى نهتهوهیهکگرتووهکان بۆ گهمارۆى چهک که له ٢٠١١هوه کارى پێدهکرێت.

لهدووشهممهى رابردوودا، جۆسێپ بۆرڵ بهرپرسى سیاسهتى دهرهوهى یهکێتى ئهوروپا رایگهیاند کهپشتگیرى لهبنیادنانهوهى ئهرکى دهریایى دهکات لهدهریاى ناوهڕاست بۆ چهسپاندنى رێگریکردن لهناردنى چهک، ئهم پرۆژهیە لهلایهن حکومهتهکانى ترى ئهوروپاوه پشتگیرى لێدهکرێت.

رێککهوتنهکهى بهرلین خۆشى ههندێک خاڵى تایبهتى تێدایه کهچۆن رێگرى بکرێت لهناردنى چهک. بهپێى وتهى چاودێران و بهشداران، بهبێ ئهوه هێورکردنهوهى توندوتیژییهکه سهخت دهبێت.

«ئهوان خۆیان ئامادهدهکهن بۆ جهنگ» وڵفرام لاچهر، شارهزا لهململانێى لیبیا لهپهیمانگهى ئهڵمانیا بۆ کاروباره نیودهوڵهتى و ئهمنییهکان واى وت بهئاماژهکردن بۆ وڵاتهکانى دهرهوه کهپشتگیرى لهلایهنهکانى لیبیا دهکهن.

بهپێ وتهى بهرپرسانى لیبیا، تۆپبارانکردنى ناوه ناوه بهردهوامه لهلایهن هێزهکانى سهر بهحهفتهرهوه لهکاتى لوتکهى بهرلینهوه، ههرچهنده وادهردهکهوێت توندوتیژییهکه لهم چهند رۆژهى رابردوودا هێوربووبێتهوه دواى داواکارى جیاى روسیا-تورکیا بۆ ئاگربهست لهپێش لوتکهکهدا.

لهسهروبهندى کۆنفرانسهکهدا، خهلیفه حهفتهر دامهزراوه نهوتییهکانى داخست کهبووههۆى کهمکردنهوهى زیاتر لهنیوهى بهرههمى وڵاتهکه، ئهمهش وهک ههوڵیک بۆ نههێشتنى سهرچاوهى دارایى حکومهتهکهى تهرابلوس. بهپێى وتهى گروپى کۆمپانیا نهوتییهکانى نیشتمانى لیبیا، کۆمپانیاکانى حکومهتى لیبیا که نهوتى وڵاتهکهیان بهدهستهوهیه، بههۆى گهمارۆکهى خهلیفه حهفتهرهوه لهسهر ئهو بهندهرانهى کۆنترۆڵى کردووه  لانى کهم (800) ههزار بهرمیلى رۆژانهى بڕیوه که بههاکهى (55) ملیۆن دۆلاره بۆ ههر رۆژێک.

لهسهرهتای ئهم مانگهوه پهرلهمانى تورکیا دهسهڵاتیدا بهحکومهت تا سهرباز بنێرێت بۆ لیبیا بۆ پشتگیریکردنى حکومهتى ویفاقى نیشتمانی، رهجهب تهیب ئهردۆغانى سهرۆکى تورکیا رایگهیاند سهربازانى تورکیا نێردراون بۆ لیبیا، بهڵام بهشدارى لهشهڕدا ناکهن.

شارهزایان و ئهو لایهنانهى تێوهگلاون لهململانێکهدا دهڵێن که جوڵاندنى چهکدارى سورى و سهربازى تورکى یارمهتى ئهنقهرهى داوه رۆڵێکى گهورهتر بگێرێت لهدانوستانى یهکلاییکردنهوهى ململانێکهى لیبیا لهداهاتوودا، لهوانه پێگهیهکى ناوهندى لهدانوستانهکانى لوتکهى ئهڵمانیاو گفتوگۆى جیا لهگهڵ روسیا.

«تورکیا نهیدهتوانى لهسهر مێزى گفتوگۆ ئامادهیى ههبێت بهبێ بوونى لهشهڕهکهدا»، فهرماندهکهى گروپه چهکدارهکهى سوریا واى وت.

بهشێوهیهکى سهرهکی، پرۆگرامهکه ئهو سوریانه ناونووس دهکات که لهسوریادا شهڕیان بۆ گروپهکانى سهر بهتورکیا کردووهو لهپێگهى ئۆپۆزسیۆندا لهباکورى سوریا  دهژین کهتێیدا ملیۆنهها ئاوارهبوون بههۆى جهنگه ناوخۆییه بهردهوامهکهیهوه. بهپێى قسهى فهرماندهکهو ئهو کهسهى پهیوهندى نزیکى ههیه بهگروپهکهوه، ئهو چهکدارانه بههۆى پێدانى مووچهى دوو ههزار دۆلارى مانگانهوه هاندهدرێن، کهئهمه موچهیهکى دهگمهنه لهسوریاى خاپورى جهنگدا.

«ئهوان تهنانهت نازانن لهوێ [لیبیا] چى روودهدات»، کهسهکه واى وت.

بۆ حکومهتهکى تهرابلوس، که حهفتهرى بهوه تۆمهتباردهکرد چهکدارانى بهکرێگیراو وهردهگرێت، بڕیارى وهرگرتنى شهڕکهرى سورى لهکاتێکى قهیراناویدایه.

ئهو بهڵێندهرانهى سوپاى روسیا کهپشتگیرى هێزهکانى حهفتهر دهکهن ههڕهشهى ئهوهیان کرد کهتهوژمى جهنگهکه ههڵدهگهڕێننهوه لهبهرژهوهندى حهفتهردا کهتێیدا توانى ههندێک ناوچه بگرێت و ههندێک دهستکهوت بهدهستبهێنێت.

 بهپێى وتهى لیژنهیهکى نهتهوهیهکگرتووهکان کهچاودێرى راگرتنى ناردنى چهک دهکات، ئیماراتیش پشتیوانى ئاسمانى بهخشییوه بههێزهکانى حهفتهر.

فهتحى پاشاغا، وهزیرى ناوخۆى لیبیا رهتیکردهوه لێدوانى راستهوخۆ بدات لهسهر ئهوهى ئاخۆ شهڕکهرهکانى سوریا پاڵپشتى حکومهتهکهى دهکهن.

«ئێمه چوار ملیۆن و نیو خهڵکمان ههیه لهبهشى رۆژئاواى لیبیا. دهبێت بهرگرییان لێ بکهین»، پاشاغا لهسهر رێککهوتنه ئهمنییهکهى لهگهڵ تورکیا واى وت.

جهنگى ئێستاکهى تهرابلوس لهنیسانى ٢٠١٩ دهستیپێکرد کاتێک خهلیفه حهفتهر فهرمانى بههێزهکانى کرد هێرش بکهنهسهر تهرابلوس، ئهمهش بووههۆى ههڵگیرسانى خراپترین جهنگ لهقهیرانى درێژخایهنى لیبیا لهکاتى رووخانى موعهممهر قهزافییهوه له ٢٠١١دا.

شه‌ڕکه‌ره‌ سورییه‌کان له‌چه‌ند کاروانێکدا نێردران که‌ له‌کۆتایى مانگى کانونى یه‌که‌مى ٢٠١٩ه‌وه‌ ده‌ستیپێکرد. دواى چوونه‌ نیو خاکى تورکیاوه‌ له‌خاڵێکى سنورى باکورى حه‌له‌به‌وه‌، دواتر له‌لایەن هه‌وڵگرى تورکیاوه‌ به‌پاس ره‌وانه‌ى فرۆکه‌خانه‌ى شارى غازى عه‌نتابى تورکیا کران. له‌وێوه‌ به‌فرۆکه‌ گه‌یەندرانه‌ ئه‌سته‌مبوڵ و دواتریش به‌ره‌و لیبیا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار