تره‌مپ رێکه‌وتنى سه‌ده راده‌گه‌یه‌نێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ سه‌رۆکى ده‌سه‌ڵاتى ئیسرائیل له واشتن گه‌شبینى خۆیان ده‌ربرى بۆ گه‌یشتن به رێکه‌وتنى سه‌ده له‌نێوان فه‌ڵه‌ستینییه‌کان و ئیسرایلدا.
تره‌مپ له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" ئێمه پشتیوانى له ئیسرائیل ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتانداین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" قسه له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستینییه‌کانیشدا کراوه‌و رێکه‌وتنى سه‌ده راده‌گه‌یه‌نین".
لاى خۆیه‌وه ناتانیاهۆ سه‌ره‌راى ده‌ستخۆشى کردن له حکومه‌تى ئه‌مریکا وتى" ترامپ پشتیوانى ئێمه‌ى کردووه تا ئێستا‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ رێکه‌وتنین له‌گه‌ڵ فه‌ڵه‌ستین و ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد بێجگه له حزبه‌که‌ى خۆى چه‌ندین حزبى دیکه‌ى ئیسرائیلى له‌گه‌ڵ رێکه‌وتندان.
بابه‌ته‌که‌ت له ئێره بنووسه