ته‌ندروستى نیشتمانى چین ئامارى قوربانیانى کۆرۆنا ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتدارانى چین رایانگه‌یاندووه ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته دوو هه‌زارو 360 که‌س و 77 هه‌زارو 661 که‌سى دیکه توشبوون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ى شوباتى 2020 لیژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتمانى چین له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایانگه‌یاند ژماره‌ى قوربانیانى ڤایرۆسى کۆرۆنا له له به‌رزبونه‌وه‌دایه‌و تا کۆتایى رۆژى هه‌ینى 21ى شوبات، ژماره‌ى گیان له‌ده‌ستدان گه‌یشتووه‌ته دوو هه‌زارو 360 که‌س و توشبووانیش گه‌یشتووه‌ته 77 هه‌زارو 661 که‌س.
لیژنه‌ى ته‌ندروستى نیشتمانى چین ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه له‌و ژماره‌یه 53 هه‌زارو 284 که‌س له‌ژێر چاودێرى وردى ته‌ندروستیدان و 11هه‌زارو 477 که‌سیان دۆخى ته‌ندروستیان خراپه‌و و 20 هه‌زار و 925 که‌سیش که توشبووى ڤایرۆسه‌که بوون به‌ته‌واوى چاکبونه‌ته‌وه.
له‌هه‌رێمى کوردستان ژوورى عه‌ملیاتى فراوان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى پێنج که‌س له ئێران له‌کۆى 18 که‌س به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌موو هاتوچۆیه‌کى هاوڵاتیان بۆ ئێران و به پێچه‌وانه‌وه قه‌ده‌غه کراوه.