قوباد تاڵه‌بانی: کۆرۆنا ده‌ستکردى یه‌کێتى و پارتى و حکومه‌ت نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى له‌سه‌ر خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت:" کۆرۆنا ده‌ستکردى یه‌کێتى و پارتى و حکومه‌ت نییه".
ئه‌مشه‌و قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى کۆرۆنا په‌یامێکى ڤیدیۆیى بڵاوکرده‌وه.
قوباد تاڵه‌بانى رایگه‌یاند "ده‌مه‌وێت به‌ناوى حکومه‌تى هه‌رێم داواى لێبوردنتان لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیار و رێکارانه‌ى ئێمه ده‌رمانکردوون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا بووبێته مایه‌ى زیان به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانتان، به‌ڵام مه‌به‌ستى ئێمه پاراستنى سه‌لامه‌تیتانه".
ناوبراو ده‌ڵێت:"ئێمه له‌هه‌رێمى کوردستان که رووبه‌ڕووى په‌تاى کۆرۆنا بووینه‌وه له‌سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌که هه‌ندێک رێکارى توندمان گرته‌به‌ر له‌پێناوى پاراستنتان و توانیمان تاڕاده‌یه‌کى زۆر زاڵ بین به‌سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه و نه‌مانهێشت ئه‌و په‌تایه هاوشێوه‌ى وڵاتانى دیکه بڵاوبێته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست".
قوباد تاڵه‌بانى ده‌شڵێت: "به‌داخه‌وه دواى جه‌ژن هه‌م رێکاره‌کانى حکومه‌ت که‌مێک سست بوونه‌وه و هه‌میش پابه‌ندبوون به‌و رێنماییانه له‌لایه‌ن خه‌ڵک که‌مبوونه‌وه، بۆیه نه‌خۆشییه‌که به‌شێوه‌ى مه‌ترسیدار سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم وتیشى "داوا و تکاتان لێده‌که‌م با ئه‌م نه‌خۆشییه به‌جددى وه‌ربگرین، ئه‌م نه‌خۆشییه گاڵته نییه، ئه‌م نه‌خۆشییه سیاسه‌ت نازانێت و ده‌ستکردى حکومه‌ت و خه‌تاى یه‌کێتى و پارتى نییه.....له‌به‌ر خاترى من و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کان نا، به‌ڵکو له‌به‌ر خاترى خۆتان، نه‌هێڵن که‌سانى به‌ناو سیاسى ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌لاڕێدا ببات تا ده‌عمى بۆچوون و به‌رنامه‌کانى خۆیان بکات".
قوباد تاڵه‌بانى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که روون و ئاشکرایه ئه‌م نه‌خۆشییه ته‌نها کاریگه‌رى له‌سه‌ر سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان نییه، به‌ڵکو "وه‌ک بینیمان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه و جیهان کاریگه‌رى له‌سه‌ر ئابورى وڵاتانیش هه‌یه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داهاتى هه‌رێم که‌مبۆته‌وه و بازاڕ سست بووه و وایکردووه نه‌توانین له‌کاتى خۆى مووچه بده‌ین و عێراقیش نه‌توانێت وه‌ک جاران مامه‌ڵه به‌داهاتى خۆى بکات ئه‌وه‌ش کاریگه‌رى خراپى نه‌خۆشییه‌که‌یه".
هه‌روه‌ها وتویه‌تى "ئێمه ته‌قدیرى ماندووبوونى مووچه‌خۆران و کاسبکاران ده‌که‌ین که ئه‌م نه‌خۆشییه بۆته هۆى دواکه‌وتنى گوزه‌رانیان و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ باشترکردنى دۆخى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌غداد".
قوباد تاڵه‌بانى له درێژه‌ى په‌یامه ڤیدیۆییه‌که‌یدا باسى له‌وه‌کردووه "ده‌زانم خه‌ڵک ناڕازییه و به‌شێوازى جۆراوجۆر ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌رده‌بڕن، خۆپیشاندان یه‌کێکه له‌و رێگه‌یانه بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى و خۆم له‌دوو وڵاتى زۆر دیموکراسى گه‌وره بووم و قه‌درى دیموکراسى و ئازادى ده‌زانم".
جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت وتیشى:" بۆیه لام ئاساییه خه‌ڵک به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراسى ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕێت، به‌ڵام داواکارم هه‌ر که‌سێک ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ى خۆپیشاندانه‌وه ناڕه‌زایى ده‌ربڕێت پابه‌ندى یاساکان بن و به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه ده‌ربڕن و بزانن که کۆده‌بنه‌وه ئه‌وه مه‌ترسى کۆرۆنا زیاتر ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌کرێت خۆپیشاندان بکه‌ن لانیکه‌م خۆتان و هاوڕێکانتان بپارێزن".
سه‌باره‌ت به‌مامه‌ڵه‌ى هێزه ئه‌منییه‌کان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، قوباد تاڵه‌بانى وتى "هه‌مانکات داوا له‌هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌م به‌شێوه‌یه‌کى شارستانى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بکه‌ن، ئه‌و ڤیدیۆییانه‌م بینى ئه‌و رۆژه که گوێبیستى ته‌قه بووم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکرێت، بۆیه دواى ئه‌وه په‌یوه‌ندیم به‌هێزه‌کانه‌وه کرد و پێموتن نابێت فیشه‌ک له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌کاربهێنرێت، هه‌مانکات نابێت ئه‌زێتى میدیاکاران بده‌ین له‌کاتى خۆپیشانده‌ران، به‌ڵام هه‌ریه‌که‌مان ئه‌رک و به‌رپرسیارێتیمان هه‌یه و ده‌بێت پابه‌ندبین به‌و ئه‌رک و به‌رپرسیارێتییه‌ى له‌سه‌رشانمانه".