تەندروستی سلێمانی بۆ هاوڵاتى: دوو توشبوی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حه‌سه‌ن

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی دوو توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ گیانیان لەدەستدا.

 هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"ئەو دوو توشبووەی ئەمڕۆ گیانیان لەدەستداوە ماوەی چەند رۆژێکە لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ خراونەتە ژێرچاودێری پزیشکییەوە، چونکە تەندروستیان ناجێگیر بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی لەدەسەڵاتی پزیشک و کارمەندانی تەندروستیدا بووبێت بۆ ئەو دوو توشبوو ئەنجامدرا، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیان تێکچو و بەداخەوە دواتر گیانیان لەدەستدا".

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، تەمەنی هەردو توشبوەکە 64 ساڵ بوە.

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە و بەرپرسانی تەندروستیش خۆپارێزی تاک، پاک و خاوێنی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بە سێ سەرەکیترین هۆکاری دوربوون لەو پەتایە ناودەبەن.

  له‌پارێزگاى سلێمانى به‌م حاڵه‌ته‌وه‌   14 توشبوو به‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار