فه‌لسه‌فه‌و هونه‌ر یادێک بۆ د.محه‌مه‌د که‌مال

6 ساڵ لەمەوپێش



شاهۆ عوسمان            

پهیوهندیى نیوان فهلسهفه و هونهر، ههروا سانا و ساده نییه، ههر ئهوه نییه که ههردووکیان پێکهوه له زهمهنێکى زۆر زووهوە هاتبن و بهس، بهڵکو پهیوهندیى نێوان فهلسهفه بههونهرهوه، پهیوهندیى نێوان بیرکردنهوه و کردهیه. ئهگهر بیرکردنهوه سروتێکى پهتى و جیهانێکى نابهردهست و داخراوبێت، ئهوا کرده سروتێکى پراکتیکى و جیهانێکى بهردهسته. ئهگهر بیرکردنهوه‌‌ عهقڵ بێت لهو کاتهدا که له خۆى ڕادهمێنێت، ئهوا کرده عهقڵه لهوکاتهدا که جیهان لێى ڕادهمێنێت. ههربۆیه فهلسهفه له ڕێگهى بیرکردنهوهوە خۆى دهنوێنێت و هونهریش له ڕێگهى کردهوه.

لێرهدا که دهڵێین هونهر، مهبهستمان له (تەخنێ)یه له زمانى فهلسهفیى یۆنانى کۆندا. (تەخنێ) تهنیا هونهر نییه. بهڵکو ئهوهیه که ههر شتێک دهکات به هونهر. ههر کردهیهکى هونهریى بهبێ (تهخنێ) نابێته هونهر. تهخنێ هێنانى جوانییه بۆ ناو هونهر. تهخنێ و هونهر پێکهوه ئهو شته پێکدههێنن، که پێیدهوترێت (ئیستاتیکا). ههربۆیه تهخنێ واته ڕۆحى هونهر، ئهوهى که وێنهیهک دهکات به تابلۆ، ئهوهیه که بهردێک یان کۆمهڵه ماددهیهک دهکات به پهیکهر، ئهوهیه که کۆمهڵێک دهنگ و نۆته دهکات به مۆسیقا. بهبێ تهخنێ شتهکان بۆخۆیان ههن، مادده و بهرد و کهرهستهکان، ئاواز و نۆتهکان، ڕهنگ و فڵچه و ڕووتهختهکان، ههموو ئهمان بۆخۆیان لهوێدا سهربهخۆ ههن، ئهى ئهوه چییه که وا لهم شتانه دهکات ببن به پهیکهر، ببن به تابلۆ، یان ببن به مۆسیقا و شتى دیکه، تێخنێ بریتییه له هونهرى گۆڕینى ئهم کهرهسته خاوانه بۆ شتى باڵاتر. تێخنێ وا دهکات کهرهستهکان دونیاى خۆیان بهجێبهێڵن و بکهونه ناو دونیایهکى دیکهوه، دونیاى واقیعى جێبهێڵن و بچنه ناو دونیاى ئیستاتیکاوه. ههربۆیه تێخنێ ئهوهیه که جیهانگۆڕکێ به شت و کهرهستهکان دهکات. زۆرجار ئهو پرسیارهمان له خۆمان کردووه که چۆن بتوانین پهیکهرێک له پهیکهرێکى دیکه و تابلۆیهک له تابلۆیهکى دیکه به هونهریتر دابنێین؟ چى وا دهکات ئێمه بکهوینه ناو بڕیارى ئهوهى ئهم کاره هونهرییه یان نا؟ لێرهدا ئهو سهرهتایه دیاره که ئهوه تهخنێیه، که وا دهکات کارێکى ئاسایى له کارێکى هونهریى جیابکهینهوه، ئهمه چۆن دهبێت؟ لێرهدا ئهوهندهى بیرکردنهوه دهرفهتمان بدات و لهتوانادا ههبێت شتێکى لهبارهوه رووندهکهینهوه.

بۆ ئهوهى کارێک وهک کارێکى هونهرى دهربکهوێت، پێویستى به دوو شت ههیه: یهکهم هونهرمهندێک، دووهم هونهربینێک. هونهرمهند کێیه؟ هونهرمهند ئهو کهسهیه که کارێکى هونهرى دهکات، ئهى کارى هونهرى چییه؟ کارى هونهرى ئهوهیه که چییهتیى هونهر لهخۆیدا ههڵگرێت. چییهتیى هونهر چییه؟ چییهتیى هونهر بریتییه لهوهى، که بابهته هونهرییهکه وهزیفه و ئهرکێک لهخۆیدا ههڵبگرێت، جا ئهم وهزیفه و ئهرکه چارهنووسێک ههیه له ڕێگهى ئهو چارهنووسهوه کاره هونهرییهکه دهخاته بهر دیده و ئیتر دهبینرێت. هیچ کارێکى هونهریى وهک خۆى نابینرێت، ئهگهر لهگهڵ تهماشاکردنهکهیدا وهزیفه و ئهرکى بابهتهکهى ناو کاره هونهرییهکه دهرک نهکرێت. لهبهر ئهوه چییهتیى کارى هونهرى لهوهزیفهکهیدایه. یان ههر کارێکى دیکه که دهکرێت و دهچێته ناو چوارچێوه هونهرییهکهوه، دهبێت ههر یهکه لهوکارانه، وهزیفهى دیاریکراوى خۆى ههبێت. ئهم وهزیفهیه بابهتى کاره هونهرییهکه دیاریناکات چ وهزیفهیهک بێت، بهڵکو هونهرمهندهکه دیاریدهکات، وهک ئهوهى هایدیگهر دهڵێت: ماهییهتى هونهرمهند له کارى هونهریدایه و ماهییهتى کارى هونهریش لهناو هونهرمهندهکهدایه.

ئهمهش خۆى بۆ ههموو کهسێک بهدهرناخات، ئهگهر ئهو کهسه هونهربین نهبێت، واته قودرهتى بینینى ئهو وهزیفهیهى نهبێت که لهڕێگهى ئهوهوه، ماهییهتى کاره هونهرییهکه خۆى دهردهخات.

ئهگهر لێرهدا قسهکهمان زیاتر وردبکهینهوه، بهتایبهت قسه لهسهر هونهرى پهیکهرتاشى بکهین. هونهرى پهیکهرتاشى ناوهکهى به خۆیهوهیهتى (هونهرى تاشینى پهیکهره)، تاشینى پهیکهر تهواو جیاوازه له دروستکردنى پهیکهر. تاشینى پهیکهر واته دهرهێنانى وێنه لهناو سروشتدا، دۆزینهوهى وێنهیه لهناو پهنهانێکدا که ئهو پهنهانه شوێنێکه دهکرێت پێی بڵێین عهدهم، بۆ نمونه پهیکهرتاش که بهردێک دهبینێت لهناو بهردهکهدا، وێنهیهک ههستپێدهکات و به لێکردنهوهى پارچه زیادهکانى بهردهکه، وێنهکه خۆى ئاشکرادهکات، سهرهتا وێنهکه لهناو عهدهمدایه، واته لهناو پهنهان و شارهوهییدایه، ئهم پهنهان و شارهوهییه بههۆى کۆمهڵه پارچهیهکى دیکهى بهردهکهوه دروستبووه، هونهرمهندى ڕاستهقینه دێت ئهم زیادانه لادهدات و وێنهکه لهعهدهمهوه دههێنێته بوون. ههربۆیه هونهرمهندى ڕاستهقینه، وێنه لهعهدهمهوه دههێنێته بوون. بهڵام دروستکردنى پهیکهر، واته هێنانى سروشته بۆ ناو وێنهیهک. وێنهى کهسێک ههیه و بۆئهوهى سروشتى بکهیتهوه، لهبرى ئهوهى پارچهى زیادهى لێبکهیتهوه، دێیت پارچهى پێوه دهنێیت، پهیکهر دروستکردن که هونهرى مۆدێرنه سروشتیکردنهوهى کهرهستهکان و پارچهکانه بۆئهوهى له کارێکى هونهریدا خۆیان بنوێنن. ئهو کهرهستانه بۆخۆیان هیچ وێنهیهکیان تێدا نییه، بهڵام هونهرمهندێک دێت و لهم کهرهسته پهتییانه، شێوه و ڕووخسارێکى تهواو سروشتى دروستدهکات. کهرهستهکان لێرهدا بهبێ هونهرمهند، هیچ نین و ئهوه هونهرمهنده که مانا دهگهڕێنێتهوه بۆ ئهو پارچه و کهرهستانه و پهیکهرێک یان تابلۆیهک دروستدهکات.

ههربۆیه پێویسته لێرهدا ئهوه بڵێین که ههموو ئهمانهى باسمانکرد دهچێته خانهى داهێنانى هونهرییهوه. بۆیه لێرهدا دهبێت ئهوه بپرسین که داهێنان چییه؟

(داهێنان خۆکردنهوهى شته بۆ مرۆڤ، کاتێک مرۆڤ خۆى بۆ ئهو دهکاتهوه).

چ شتێک داهێنهرانهیه و چ شتێکیش سهتحى و ڕواڵهتییه. داهێنان مامهڵهکردنه لهگهڵ (ڕۆح)ى (شت)دا، جا ئهو (شت)ه ههرچییهک بێت. ئهمهش ههموو جۆره مامهڵهیهک ناگرێتهوه، بهڵکو جۆرێک له مامهڵهى تایبهته، که وا له (داهێنهر) دهکات، به بهردهوامى لهگهڵ (ڕۆح)ى ئهم (شت)هدا بمێنێتهوه. دهبێت مرۆڤ کاتێک مامهڵه لهگهڵ (شت)ێکدا دهکات، خۆى بهتهواوهتى بۆ ئهو (شت)ه بکاتهوه. بۆئهوهى ئهو (شت)هش لهههمانکاتدا خۆى بۆ ئهم بکاتهوه. لێرهدا دهتوانین بڵێین داهێنان: جۆرێک له مامهڵهى مرۆڤه لهگهڵ (ڕۆح)ى ئهو (شت)هى که مرۆڤ خۆى دهیهوێت لێى تێبگات بهمانهوه لهگهڵیدا. مانهوهیهکى بهردهوام و بێهیلاکبوون تا ئهو (شت)هش خۆى بۆ مرۆڤى داهێنهر دهکاتهوه و (ڕۆح)ى خۆى بۆ ئاشکرا دهکات و لهو پهنهانییهى که تێیدایه، دێتهدهرهوه.

کهواته داهێنان مامهڵهکردنى مرۆڤه لهگهڵ (ڕۆح)ى پهنهانى (شت)دا و دهرخستنى ئهو (ڕۆحه پهنهانه)یه.

دووباره دهبێت ئێمه سوپاسى ئهم ستافه ئازیزه بکهین بهوهى، که له خۆیان بوراون و به کارێکى هونهریى لهم شێوهیه ههستاون.

دکتۆر محهمهد کهمال ئهو پیاوه پهنهانهیه، که زۆرى دهوێت تا لهبارهیهوه شتێک دهزانین. چونکه محهمهد کهمال ههر ئهوه نییه که کۆمهڵێک لێکۆڵینهوه و وهرگێڕانى فهلسهفى ههیه، بهڵکو لهههمانکاتدا ئهو کهسهشه، که زۆر شتى دیکهى وهلاوه ناوه، بۆئهوهى لێکۆڵهر و وهرگێڕ بێت. دروست لهبوارێکدا، که ئهو بوارهش فهلسهفهیه و له زهمین و زهمانى ئێمهدا، زۆر نامۆیه و زۆر درهنگیش ماهییهتهکهى دهردهکهوێت.

بهشێک لهم گوتارە ئێوارەی ١٣–٧–٢٠١٨، لەمەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری ئەکادیمیست و فەلسەفەکاری کورد (د. محەمەد کەمال) خوێندرایەوە.

سوپاس بۆ هاوڕێيانى بڵاوكراوهی شيعرو كاك چێنهر نزار، كه ئهركى دروستكردنى پهيكهرى محهمهد كهمالى كێشاوه و ئهو دهرفهتهيان بۆ ئێمه ڕهخساند، لهبهردهم يهكێك لهمامۆستاكانى فهلسهفه لهناو كورددا ئهم وتاره بخوێنينهوه.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار