بە ژمارە: پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 1992 تائێستا

6 ساڵ لەمەوپێش



خولی یهکهم ١٩٩٢

یهکهمین ئهزموونی ههڵبژاردنهکان لهکوردستانی عێراق بهپێی یاسای ژماره(1)ی بهرهی کوردستانی له 19\5\1992 بهسهرپهرشتی و چاودێری نوێنهرانی چهندین رێکخراوی بیانی لهبواری مافی مرۆڤ و دیموکراسی و ئهندامانی پهرلهمانی وڵاتانی ئهوروپاو رۆژنامهنووسانی بیانی ئهنجامدرا، که (967229) دهنگدهر بهشدارییان تێداکرد.

 لیستی هاوبهشی (یهکێتی نیشتمانی کوردستان و حزبی زهحمهتکێشان)، چوونە نێو پهرلهمان لهکۆی 105 کورسی پهرلهمان ههریهک لهیهکێتی و پارتی 50%ی کورسیهکانیان بهرکهوت  ئەمەش دوای ئەوەی ئەنجامە فەرمیەکان رانەگەیەنراو پەنجا بەپەنجا کورسیەکان دابەشکران.

 

بهپێی بڕیارێکی سهرکردایهتی سیاسی بهرهی کوردستانیش که له 8\4\1992 دهرچوو (پێنج) کورسی بۆ مهسیحیهکانی کوردستان تهرخان کرا، که چوار ئهندامیان لهلیستی بزووتنهوهی دیموکراتی ئاشووری و یەک ئهندامیش بۆ لیستی یهکگرتووی مهسیحیهکانی کوردستان تهرخان کرا.

 

بههۆی ههڵگیرسانی شهڕی ناوخۆ، له2ی مایسی 1994 نهتوانرا ههڵبژاردنی خولی دووهم ئهنجامبدرێ، پهرلهمانی کوردستان ههڵوێستی خۆی لهڕاگهیاندنێکی دیکۆمێنتیدا که له 19 خاڵ پێکهاتبوو دژی ئهم شهڕه دهرکردو چهندین لیژنهی مهیدانیشی بۆ چاودێری کردنی جێبهجێکردنی پرۆسهی ئاگربهست و بڕیاردانی ئاشتی لهبهرهکانی شهڕدا پێکهێنا، ههروهها 59 ئهندام بۆ ماوهی 101 رۆژ لههۆڵێکی نێو پهرلهمان دژی شهڕی ناوخۆ پهناگیری خۆیان راگهیاند.

بههۆی رێککهوتننامهی ئاشتی واشنتۆن که لهساڵی 1998 بهئامادهبوونی وهزیری دهرهوهی ئهوسای ئهمریکا ((خاتوو مادلین ئۆلبرایت)) لهنێوان (جهلال تاڵەبانی و مهسعود بارزانی) ئیمزاکرا، پهرلهمانی کوردستان یهکیگرتهوه. له 4/10/2002 یهکهم کۆبوونهوهی یهکگرتنهوهی کردو ههفتهیهکیش دوای ئهوه کۆبوونهوهی دووهمی یهکگرتنهوهی لهسلێمانی گرێدا.

ماوهی سهرۆکایهتی ئهم خولهی پهرلهمان 3 مانگ بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بهسهرۆکایهتی ((د. رۆژ نوری شاوێس))و 2 مانگیش بۆ یهکێتی نیشتمانی کوردستان بهسهرۆکایهتی ((د. کهمال فوئاد)) دیاریکرا. بهڵام بهگشتی ئهم خوله درێژهپێدهری خولی یهکهمی ههڵبژاردنهکانی ساڵی 1992 بوو. لهخولی گواستنهوهدا پهرلهمان چهندین یاساو بڕیاری گرنگی دهرکردوه.

 

خولی دووهم 2005

 

 لهڕۆژی 30 کانوونی دووهمی ساڵی 2005 خولی دووهمی ههڵبژاردنهکانی پهرلهمانی کوردستان ئهنجامدرا کههاوکات بوو لهگهڵ ههڵبژاردنهکانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق و ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاکان. ئهمهش یهکهمین ههڵبژاردنی گشتی بوو کهدوای رووخانی رژێمی سهدام لهکوردستان و عێراق ئهنجامدرا.

 لهههڵبژاردنهکانی ساڵی 2005 دانیشتوانی کوردستان جیا لهدانیشتوانی ناوچهکانی تری عێراق لهیهککاتدا دهنگیان بۆ ههڵبژاردنی سێ ئهنجومهنی جیادا، ئهوانیش: ئهنجومهنی نیشتمانی کوردستان- عێراق، که لهسنووری پارێزگاکانی (سلێمانی و ههولێرو دهۆک) ئهنجامدرا، ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق و ئهنجومهنی پارێزگاکان.

لهم خولەدا 13 لیستی جیاواز بهشدارییان لهململانێکاندا کرد کهبهسیستمی (نوێنهرایهتی رێژهیی) بهڕێوهچوو. تیایدا 1753919 کهس لهدانیشتوانی ههرێمی کوردستان لهکوردو تورکمان و کلدان و ئاشووری و موسڵمان و مهسیحی و ئێزیدی بهشدارییان تێداکرد.

 لهم ههڵبژاردنهدا، ژمارهی ئهندامانی پهرلهمان له 105 ئهندام بۆ 111 ئهندام بهرزکرایهوه. لهئهنجامدا تهنها سێ لیست لهکۆی 13 لیست کهبهشداریان لهههڵبژاردنهکاندا کردبوو، توانیان بگهنه پهرلهمان، ئهوانیش لیستی نیشتمانی دیموکراتی کوردستان که (104) کورسی و لیستی کۆمهڵی ئیسلامی کوردستان عیراق (6) کورسی و لیستی حزبی زهحمهتکێشانی کوردستان و سهربهخۆکان (1) یهک کورسیان بهدهستهێنا.

 

خولی سێیەم 2009

لهههڵبژاردنی خولی سێیهمی پهرلهمانی کوردستاندا 24 لیست بهشداری ههڵبژاردنیان کرد، بۆ کێبڕکێ لهسهر 111 کورسی و تیایدا 11 لیست توانیان رێژهی یاسایی  بهدهستبهێنن و بێنه ناو پهرلهمان. ئهنجامی کۆتایی ههڵبژاردنهکهش وهک لهنووسراوی ژماره (خ/9/1431 له 18/8/2009)ی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهکان لهعێراق هاتووهو ئاراستهی پهرلهمانی کوردستانی کردووهو تیایدا موسادهقهی کۆتایی لهسهر ئهنجامی ههڵبژاردنهکه کردووه.

خولی چوارەم 2013

رۆژی 21/9/2013 پرۆسهی ههڵبژاردنی خولی چوارهمی پهرلهمانی کوردستان بهسیستمی نیمچهکراوه بهڕێوهچوو، تیایدا (31) لیست بهشداری پرۆسهکهیان کردو سهرهنجام (17) لیست توانیان سهرکهوتن بهدهستبهێنن، ئهنجامی کۆتایی ههڵبژاردنیش وهک کۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهکانی عێراق رایگهیاندووهو موسادهقهی کردووه، 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار