وه‌رگێڕی هـــه‌زارو یه‌ک شه‌وه‌: وه‌رگێڕ شایه‌نی لێپێچینه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خوداو خه‌ڵکیشه‌وه‌

2018-09-23 11:48:13



سازدانى: هیوا غەفور شێخ پاڵهوانى

   لهم چاوپێکهوتنهدا لهگهڵ ‌، جهوههر مهحمود ئاغا نوسهرو وهرگێڕو خاوهنى ههشت کتێبى وهرگێڕدراو تیشک دهخاتهسهر کارى وهرگێڕان و چیرۆکى وهرگێڕانى شاکارى  ههزارو یهک شهوه بۆ کوردى دهگێڕێتهوهو ئاماژه بۆ ئهوهش دهکات وهرگێڕان بۆ نــهوهیهک و دوان و سهدهیهک و دوان ناکرێت. وهرگێڕان وهکوو (ئــاو ڕوونکهرهوه) وایه، بیرو هزر ڕوون دهکاتهوه.

‌هاوڵاتى: وهرگێڕان چیــه؟ پێموابێت تۆ یهکهم وهرگێڕی کوردیت کههـــهزارو یهک شهوهت وهرگێڕاوه بۆ زمانی کوردی و تائێستاش سێ جارو لهسێ دهزگای جیاواز چاپکراوهتهوه. چۆن بیرت لەپڕۆژهیهکی لهو جۆره کردهوه؟ بهتایبهت هـــهزارو یهک شهوه شاکارێکی جیهانییه؟    

جهوههر مهحمود: وهرگێڕان گواستنهوهی (دهق)ه، ئیدی ئهدهبی بێت یان ههر رهههندێکی دی، لهزمانی سهرچاوهی لــێوەرگیراوهوه، بۆ ئهو زمانهی بۆی وهردهگێڕدرێت. لهههمان کاتدا گواستنهوهی دنیابینی و فهلسهفهو شارستانیی باوو نهریتی خاوهن دهقی لێوه وهرگێڕدراوه.

شاکاری (هـــهزارو یهک شهوه) شاکارێکی جیهانیهو مرۆڤ بهخوێندنهوهی بیری باڵ دهگرێت، جیهانی دێرینی چهندین سهده بهسهردهکاتهوهو کلتووری چهندین نهتهوهی جیاواز. ئهم شاکاری ههزارو یهک شهوهیه (3) ساڵی تهمهنی منی بردو خوێندنهوهی (3)چاپ و ساڵی جیاوازی زمانه رهسهنهکه. لهههموو ئهمانه سهختتر دوو شت بوو: یهکێکیان کۆنیی زمانه عهرهبیه کلاسیکهکهی و دووهمیان ئهو شیعرانهی نێوی. خۆ شیعرهکانیش بهلای منهوهو بهددان پێدانانی بهڕێز حهمهی مهلا کهریم، کهئێستایش لهپێشهکیی چاپی یهکهمدا ئهم وتهیهی ماوه: شیعرهکان زۆر پهرپووت و زمانی بازاڕی و ناوچهیی بوون. ههزارو یهک شهوه   تائێستا سێ جار چاپکراوهتهوه، 3500 دانهى لێفرۆشراوه. ئهمساڵی (2018)یش له (10) بهرگدا چاپی چوارهمی دهکرێتهوه. ئهو کات کهمن ئهو کتێبهم وهرگێڕا بــواری وهرگێڕان زۆرو بۆریی پێوه دیاربوو. بۆیه منیش ویستم بهکارێکی نــاوازهو کهم کهس کرده دهستپێبکهم و ئهوه یهکهم بهرههمی کاری من بوو.

‌هاوڵاتى: ئهو کتێبانهى تائێستا وهرتگێڕاوه بۆ زمانى کوردى له چ زمانێکهوه بووه، بهشێوهیهکى گشتى له چ زمانێکهوه وهرگێڕان دهکهیت؟         

جهوههر مهحمود: خوێندنی سهرهتایی و نــاوهندی و خانهی مامۆستایانم بهزمانی عهرهبی بووه، بۆیه حهزم بهوهرگێڕانه لهزمانی عهرهبییهوه. ساڵ و نیوێک مانهوهیشم لهوڵاتی فهڕهنسا بۆ فێربوونی زمانی فهڕهنسی کهمه. منیش تائێستا خولێکی فێربوونی زمانی فهڕهنسیم لهتولووز خوێندووهو خاوهنی دبلۆمم لهو بوارهدا! هێشتایش بوێریی ئهوهم نیه لهزمانی ئینگلیزی و فــهڕهنسیهوه وهرگێڕان بکهم! بهڵام ئومێد دهکهم دوای چهند ساڵێک و گهر تهمهن بواری دا، بهتاکی تهنیــا، لهزمانی فهڕهنسیشهوه وهرگێڕان بکهم.

‌هاوڵاتى: ئــهو کتێبانهی که وهریدهگێڕیت، بهپێی چ تایبهتمهندییهک که بهشیاوی دهزانیت لهو دهقهدا ههبێت و وهریدهگێڕیته سهر زمانی کوردی؟ واته کاتێک کتێبێک وهردهگێڕیته سهر زمانی کوردی، چ هۆکارێک بهگرنگ دهزانیت لهو کتێبهدا ههبێت؟

جهوههر مهحمود: وهرگێڕان پردی پهڕینهوهی بــاوو نهرێت و کلتووره و گواستنهوهی بیرو فهلسهفهیه. شکاندنی سنووری دهوڵهتان و کیشوهرانه. بۆیه وهرگێڕان بهرپرسیارێتییه! شایهنی لێپێچینهوهشه، چ لهلایهن کۆمهڵگاو چ لهلایهن خوداوه. وهرگێڕهکان لهتوێژه باڵاکانی نهتهوهن، ناکرێت لهههڵبژاردنی کتێبه وهرگێڕاوهکانیاندا ڕهچاوی ئامانج لهو کتێبه نهکهن. نهتهوهی من پێویستی بهفهلسهفه و پهندو رازی کۆنینهی پڕ ئــامۆژگاری ههیه، بۆیه منیش (هــهزارو یهک شهوه)م خسته نێو بیرو هزری نهتهوهکهمهوه. ژنانی نهتهوهکهم بهستهملێکراو دهبینم، بۆیه ڕۆمانی (تێریزا باتیستا)ی کۆڵنهدهرو خهمخۆرم کرده کوردی. منیش لهگهڵ (لیۆ تۆڵستۆی)ی روسییدام که شهڕی قێزهون نهخشاندووهو چۆناو چۆن ئاشتیی قهشهنگ و باڵا خستووهتهڕوو. بۆیه شاکاری (شــهڕو ئــاشتی)یهکهیم وهرگێڕاوه بۆ زمانی شیرینی کوردی. ڕهنگه بڕێک بهلاقرتێوه بڵێن: خۆ ئهوهتا هێشتایش کوردستان بۆ جهنگ و کاولکاری و مردن، بووهته گۆڕهپان! منیش دهڵێم بهڕێزینه وهرگێڕان بۆ نــهوهیهک و دوان و سهدهیهک و دوان ناکرێت! وهرگێڕان وهکوو (ئــاو ڕوونکهرهوه) وایه، بیرو هزر ڕوون دهکاتهوه. با ئاکارهکهیشی کهمێک دوورهدهست بێت. کهوابوو پاڵنهرهکانم جوانکردنی ژیانهو، کتێبانێک ههڵگری ژیان دۆستی بن.

‌هاوڵاتى: لهو کتێبانهى تائێستا وهرتگێڕاون زیاتر مهیل و خولیات بۆ ژانرى رۆمان رۆیشتووه، کهمتر ژانرهکانى ترت بهسهرکردووهتهوه، هۆکارى ئهوه چییه؟ ئایا رۆمان بهپێویستتر دهزانیت لهژانرهکانى تر، یاخود، هۆکارێکى تر ههیه لهپشت ئهو کارهوه؟

جهوههر مهحمود: بۆیه زۆر تر رۆمانم وهرگێڕاوه، چونکه ژانــری ڕۆمان، هێشتایش لهگهشهدایه و سهردهمیانهیهو جێی بایهخی کۆمهڵگا خاوهن شارستانیهکانه. تائێستایش سهرچاوهی فیلمهکانن! خهونگهی مرۆڤانی ژیان دۆستن! تائێستا نهمبیستووه، ڕۆمانێک ههبووبێت، خزمهتی بهستهمکاران کردبێت! خزمهتی بهکردهوه ناجۆرهکانی سروشت و دهرباری دهسهڵات کردبێت! بۆیه منیش کار لهسهر وهرگێڕانی ژانری رۆمان دهکهم. جگه لهوهش  کارم لهسهر وهرگێڕانی فیلمه دیکۆمێنتارییهکانی TV (ناسیوناڵ جیوگرافیک)و نوسینی دهروونی و پهروهردهیی کردووه. ئهمه بێ لهوهی چهندین کاریکاتێرم بڵاوبووهتهوه.

‌هاوڵاتى: یهکێک لهو کێشانهى لهئهدهبى کوردیدا جێگهى کهموکوڕییه، ئهوهیه تائێستا گهلى کورد نهیتوانیوه خۆى بهدنیاى دهرهوهو میللهت جیاوازهکان بناسێنێت و شاکارهکانى بۆ زمانه زیندووهکانى دنیا وهربگێڕێت، به بڕوای تۆ هۆکارهکهی ئهوهیه، دهقی کوردی خۆى لاوازه بهکهڵکى ئهوه نایات وهربگێڕدرێت؟ یــاخود هۆکاری دیکهی ههیه؟ 

جهوههر مهحمود:  من پێموایه دوو کهس نادۆزیتهوه که لهسهر ئهوه کۆک بن: دهقه کوردییهکان لاواز بــن! بهبڕوای من هۆکارهکانی وهرنهگێڕانی دهقه کوردیهکان فرهن، لهئهوانه: کهمتهرخهمیی دهسهڵاتداران و نهتهوهکانی سهردهستهی کورد و داخراویی سنوورهکان و بهرتهسکیی ئــازادی و ڕهنگه چهند هۆکارێکی تریش ههبن. ههرکاتێک دڵسۆزانێک لهنهتهوهکهم، ههر لهبــازرگانانهوه بیگره، تاکو سهرمایهداران، بواری چاپبوونی کتێبیان ڕهخساندو رێگاکانی بڵاوکردنهوهی ئهو کتێبانهی وهرگێڕدراون، لهزمانی خۆمانهوه بۆ زمانانی بیانى بخهنه بهردهست، ئهوکات دهردهکهوێت که وهرگێڕهکان تا چهنده کار لهسهر ئهم جۆره وهرگێڕانهیش دهکهن.

‌هاوڵاتى: یهکێک لهپڕۆژهکانت وهرگێڕانی ڕۆمانی (کلیلهکهی سارا)یه و، لهگهڵ کچهکهتدا! ئهو کاره چۆن بوو؟ ئایا ئهویش بهدوای ڕێچکهی تۆدا ڕۆیشتووه، لهشێوازی وهرگێڕاندا؟

 جهوههر مهحمود: ڕۆمانی (کلیلهکهی سارا) فره وهگیانم خۆش بوو! ئاخر له شوێنانیش ئهم نهێنییهم وتووه که من وهکوو بڕێک لههاوڕێ وهرگێڕهکان، سهرهتا چهند جارێک رۆمانهکه ناخوێنمهوهو بهدوایدا دهست بکهم بهوهرگێڕان! من دهچم لهسهر ئهو ڕۆمانه دهخوێنمهوه و لهگووگڵ زانیاریی لهسهر کۆدهکهمهوه و له هاوڕێ نزیکهکانم له بارهی ئهو رۆمانهوه دهپرسم! دواتر له فیلمهکهی دهگهڕێم و بهژێرنووسکراوی دهستمبکهوێت باشتر دهبێت.

 لهولایشهوه هـــهواری کچم له سلێمانی، کۆلیژی زمانی ئینگلیزیی خوێندووهو لهوڵاتی فهڕهنسا کۆلیژی زمانی فــهڕهنسیی خوێندووه. ئــێ له کۆنهوه بــاوکی کتێبخانهی ماڵی ههبوو  خۆیشی خوێنهرێکی نایاب بوو. ئهمه بێ لهئهوهی خۆیشی لهفهڕهنسا کاری وهرگێڕی ڕاستهوخۆ بۆ کوردانی شاری تولووزی فهڕهنسا دهکات. بۆیه منیش ههلهکهم قۆستهوهو هانمدا و خۆیشی ئازایانه هاته پێشهوه.

وهرگێڕانهکه بهسهر چهندین دهریاوهو لهههواداو بهئامادهبوونی ههردوکمان و من لهشاری سلێمانیی ههرێمی کوردستان و ئــهویش لهتولووزی فهڕهنساوه کراوه! ئهم کارهیش بههۆی ئهپڵیکهیشنی (سکایپ)هوه جێبهجێ بووه و پتر له (5) مانگی پێچوو.

لهسهر چ بنهمایهک رۆمانهکهمان ههڵبژارد؟ بهم شێوهیه بوو، بێ لههێڵه گشتییهکه کهزووتر وهڵامیم نوسیوه، رۆماننووسه ژنێکمان ههڵبژارد، بهوهی که فهڕهنسی زانه خۆیشی ژنــهو خێزاندار. ڕۆمانێک ستهمی ڕهگهزی ژنی تێدا پیادهکراوه و کۆمهڵگاکهیشمان ههمان ئهشکهنجهی بینیوه. لهڕاستیدا بهههردوکمان له وهرگێڕانهکهماندا تولهڕێیهکی زۆر نزیکمان لهڕێبازی»تاتیانا دی رۆزنێ«وه دۆزیهوه، چونکه ژنه رۆمان نووسهکهیش، ڕێبازی تایبهت به خۆی ههیه!        

‌هاوڵاتى: بهشێک له وهرگێڕهکان بۆ بژێوى ژیان کارى وهرگێڕان دهکهن، بهشێکى دیکهشیان وهک حهزو خولیایهک لێى دهڕوانن، هاوکات بهشێکى دیکهى وهرگێڕهکان لایهنى  ئهدهبى و رۆشنبیرییان بهلاوه گرنگه، دهیانهوێت ئهو کارهى دهکهین، خزمهتێک به گهلهکهیان بکهن  تۆ له پێناوی چیدا وهرگێڕان دهکهیت؟

جهوههر مهحمود: بهلای منهوه وهرگێڕان خولیایه و، چێژ بینین! بهشداری کردنی گۆڕینی کلتووره بهرهو باشتر! باشتر ناسینی ژیانــه! من له ناوهڕاستی شهستهکانهوه، کاسبی ناوبازاڕ بووم و دوای بهمامۆستا بوونم، چهندین جۆر کاری ئــازادم کردووه. بۆیه نه ئهوکات و نه ئێستا پێویستم به کتێب و نرخهکهی نهبووه. ههمیشه مێمڵی خوێندنهوهی بهرههمی نووسهرانی بلیمهت بووم. کهم ڕێککهوتووه بهتهنیا یهک جار خوێندنهوهی کتێب، کۆڵ بدهم. ئێستایش جاروبار دهچمهوه سهر نووسینهکانی هــهژار و هێمن و علاالدین سهجادی و عهزیز گهردی و...، وهکوو قوتابیهک خۆم فێر دهکهمهوه. بههێندهی توانای خۆم، ههوڵم داوه وشه ڕهسهنه کوردیهکان بێنمهوه نێو دهقهکانم، فره خۆشم له جوینهوهی ناو و وتهکانی کهڵهپیاوانی جیهان نایهت و خۆم به یهکێک لهزمانپارێزه کلاسیکهکان دهزانم.

هاوڵاتى: کێشهکانی وهرگێڕانی کتێبێک له زمانێکهوه بۆ زمانی کوردی چین؟

 جهوههر مهحمود: من پێم وایه، زمان زانین لهخۆیدا سنوورێکی گشتگیری نیه، تاکو بههۆیهوه دادوهری بکهین. بهڵام پێموایه مهحاڵه وهرگێڕی رۆشنبیر بوێریی ئهوهی ههبێت، دهست بۆ دهقێک ببات، گهر زمانی ئهو دهقهیش وهکوو زمانی بۆ وهرگێڕدراو، که زمانهکهی خۆیهتی نهزانێت! ئهگهر وهرگێڕ، ڕۆشنبیرییهکی گشتیی لهبارهی کلتوورو ئیدیۆم و نهرێتی کۆمهڵگای خاوهن دهقه وهرگێڕدراوهکهوه نهبێت، بۆی نییه کاری لهسهربکات. مهگهر لهوڵاتێکی بێ سنوور و بێ ڕهخنه و بێ ڕهقابه و فلتهری وهکوو  ههرێمی خۆماندا ئهوه روو بدات.

من بۆ خۆم کێشه لهوهرگێڕانی کتێبه فهلسهفی و پیشهسازی و ئــابورییهکاندا ههست پێدهکهم. ماریۆ بارگاس یۆسا بۆ گهڕان بۆ بابهتی ڕۆمانهکانی، ههگبهی لهپشت بهستووه و وڵاته و وڵات چووه و تێکهڵی کۆمهڵگاکان بووه. تهنانهت گهیشتووهته ههرێمهکهی ئێمه و شاری سلیمانییش! بهڵام ئێمهی رۆماننووس و وهرگێڕهکانی کورد، چۆن ئهوهمان بۆ دهڕهخسێت!؟ بهڵام من بۆ خۆم بۆم ڕهخساوه و، شارهکهی پاریس چووم و کڵێسهی نۆتردام و مۆزهخانهی لۆڤــهر و پهیکهری ناپلیۆنم بهسهرکردووهتهوه، بهو کارهیشم باری وهرگێڕانهکهم لهبارتر بووه، بهتایبهتی له وهرگێڕانی ڕۆمانهکانی «ڤیکتۆر هۆگــۆ»دا.   

 

 

جـەوهەر مەحمود حسین

• له دایکبووى ساڵى (1949) زایینیه.  

• لەساڵى (1967 ــــ 1968) بڕوانامەى خانەى مامۆستایانی سلێمانى بەدەستهێناوە.

• لەساڵی (1971) به پیشەى مامۆستا له گوندى (ئەحمەد بڕنده)ى سەر به (وارماوه) دامەزراوه.

• رۆمانى (هـــەزارو یەک شەوه ـــ الف لیله و لیله)ى لەزمانى عەرەبیەوە وەرگێڕاوه بۆ زمانى کوردى لەساڵى 2007 دواتر سێجار چاپکراوەتەوە.

• ئەم رۆمانانەی چاپکردوە (شەڕو ئـاشتى، قومارچی ، قەموورەکەی  نۆتـردام،  کۆتەڵى ڕۆژ، کەتنەکانى کچۆڵەیەکى لاسار،  تیریـزا باتیستا، خۆشەویستى و سێبەرەکان، کلیلەکەى سارا، نرکەی چیاکه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار