هێرشهكهی سهر کێڵگەی كۆرمۆر لەسەر ئاستی نێودهوڵهتی كاردانهوەی لێکەوتەوە
2 هەفتە لەمەوپێش
هاوڵاتی
هێرشە درۆنییهكهی سهر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، نەک لەسەر ئاستی عێراق، بەڵکوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش کاردانەوەی فراوانی بهدوای خۆیدا هێنا و، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە تێكڕا داوای ڕاگرتنی ئەم جۆرە کارانە و سزادانی بکەرانی هێرشەکە دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا :
"بە توندی سەرکۆنەی هێرش کردنە سەر کۆرمۆر دەکەین کە ژێرخانی وزەیە، سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئەم جۆرە هێرشانە دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری عێراق. داوا لە بەرپرسان دەکەین، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەنجامدەرانی بە دادپەروەری بگەیەنن".
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی):
"سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات و سەرەخۆشی لە خێزانی کوژراوان دەکەین و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان."
ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا:
"بە توندی سەرکۆنەی هێرش بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. داوا لە بەرپرسانی عێراقی دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو بکەن و ئەنجامدەرانی ئەم کارە بە دادپەروەری بگەیەنن. ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیریی عێراق"
ستیفن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا:
بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین، هێرشەکە هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی سیاسی و ئابووری لەرێگەی بەکارهێنانی توندوتیژییەوە".
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا بە پێویستی دەزانێت بکەرانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر "لێپێچینەوەیان لەگەڵ بکرێت" و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.
تۆماس سەیلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا:
"ئەم هێرشانە هەموو پەلاماری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدەن؛ بێجگە لەمە هیچ دەرئەنجامێکی دیکەی نییە، یەکێتی ئەوروپا زیاتر هاوکار دەبێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ئاسایش، سەقامگیری و چاکسازی".
فەرەنسا:
"فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێوارەی دوێنێی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان دەکات، کە چەندین قوربانیی سڤیل و زیانی گەورەی ماددی لێ کەوتەوە و فەرەنسا هاوسۆزیی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق دەردەبڕێت و، جەخت لە رێزگرتن لە سەلامەتیی ژێرخانی وزەکەی دەکاتەوە کە هەموو دانیشتووانی عێراق لێی سوودمەندن."
یەمەن:
وهزارهتی دهرهوهی یهمهن له ڕاگهیهندراوێكدا هێرشهكهی سهر كێڵگهی غازی كۆرمۆری به توندی سهركۆنه كرد و ڕایگهیاندووه، لهگهڵ بهرپرسانی باڵیۆزخانهی وڵاتهكهی له بهغدا و ههر دوو حكوومهتی عێراق و ههرێمی كوردستان له پهیوهندی بهردهوامدان.
وهزارهتی دهرهوهی یهمهن ڕوونیشی كردووهتهوه، باڵیۆزخانهی یهمهن له بهغدا لهگهڵ ههر دوو حكوومهتی عێراق و حكوومهتی ههرێمی كوردستان له پهیوهندیی و ههماههنگی بهردهوامدان بۆ ئهوهی زانیاریی و وردهكاری زیاتر له بارهی هێرشهكهوه بزانن.
ئیمارات:
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لەمیانەی راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئیمارات بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکات کە لە رێگەی درۆنەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆری لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج، کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی بێتاوانی یەمەنی.
شەوی ڕابردوو ٢٦/٤/٢٠٢٤ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا چوار کرێکاری بیانی کوژران و دوو کارمەندی دیکەش برینداربوون
کێڵگەی کۆرمۆر، دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵ. کۆمپانیای دانا گاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز.