پافڵ تاڵه‌بانى په‌یامێک ئاراسته‌ى پارتى و گۆڕان ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بافڵ تاڵه‌بانى رایگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نه کوردستانییه‌کانى دیکه‌ش زۆر باشه.
بافڵ تاڵه‌بانى که به‌مه‌به‌ستى دیدار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکى کۆمارى عێراق له به‌غدایه، له لێدوانێکیدا بۆ که‌ناڵى رووداو رایگه‌یاند:"داوا له لایه‌نه کوردستانییه‌کان ده‌که‌م پێکه‌وه کۆببنه‌وه و گفتوگۆ بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى یه‌ک گوتار بن بۆ ده‌ستخستنى مافه‌کانى کورد له به‌غدا".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌که‌ى گرفتى شه‌خسی به‌رامبه‌ر به هیچ لایه‌ن و که‌سێک نییه و ئه‌و ناکۆکییانه‌ى که هه‌ندێک جاریش دروست ده‌بن، پرسێکى سیاسییه.
هاوکات، بافڵ تاڵه‌بانى وتیشی:" په‌یوه‌ندییه‌کانى یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتى و گۆڕان و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش زۆر باشه و کوردیش به یه‌کگرتوویى ده‌توانێت ئامانجه‌کانى به‌ده‌ست بێنێت".
بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى عێراق له به‌غدا، گرژى که‌وته نێوان یه‌کێتى و پارتییه‌وه دواتر هه‌ردوو کاندیدى پارتى و یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق کێبرکێیان ئه‌نجامدا و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بووه سه‌رۆک کۆمارى عێراق.