سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له‌به‌غدا: وه‌فد بۆ قوتى خه‌ڵک و بودجه‌ى پێشمه‌رگه بنێرنه به‌غدا نه‌ک پۆست
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق داواده‌کات پارتى و یه‌کێتى له‌برى ناردنى شاند بۆ پۆسته‌کانیان، وه‌فدیش بنێرنه به‌غدا بۆ قوتى خه‌ڵک و بودجه‌ى پێشمه‌رگه.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، له پرۆژه‌یاساى بوجه‌ى ساڵى 2019 دا پشکى پێشمه‌رگه له بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق به‌بڕى 37 ملیار دینار داده‌نرێت که مانگانه به کۆى گشتى ده‌کاته 444 ملیار دینار.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ى کرد که له به‌رامبه‌ردا ته‌نها ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراق که 12 هه‌زار چه‌کداره بڕى 738لیار و 91 یۆن و 187زار دینارى بۆ ته‌رخانده‌کرێت، "ژماره‌ى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى که له بودجه‌دا په‌سه‌ند کراوه به 122 هه‌زار چه‌کدار دانراوه بڕى دوو ترلیۆن و 98ملیار و 290مليون 470 هه‌زار دینار ته‌رخانکراوه.
ئه‌وه‌شى وتووه، له لایه‌کى دیکه‌وه وه‌زاره‌تى به‌رگرى فیدرال بڕى (۷۸٦٥۲۸٤۷٠٠) حه‌وت ترلیۆن و ٨٦٥ ملیار‌و ٢٨٤ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار دینارى بۆ ته‌رخان کراوه که سه‌رژمێریان ته‌نها ١٨٤ هه‌زار که‌سه.
ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید راشیگه‌یاندووه، بودجه‌ى ته‌رخانکراو بۆ حه‌شدى شه‌عبى و وه‌زاره‌تى به‌رگرى نۆ ترلیۆن و ٩٦٣ ملیار و ٥٧٥ ملیۆن و ١٧٠ هه‌زار دینار ته‌رخانکراوه.
سه‌رۆکى فراکسۆنى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه، بودجه‌ى ته‌رخانکراو بۆ هه‌رێم بڕى هه‌شت ترلیۆن و ٩٧٠ ملیار و ٤٦٧ ملیۆن و ٢٢٦ هه‌زار دینار ته‌رخانکراوه.
(۲٠۹۸۲۹٠٤۷٠