لەبەرکردنی فیکر

6 ساڵ لەمەوپێش



مەحمود عەبدوڵڵا

بیرکردنەوەی مرۆڤ و دنیابینیەکەی،بەرەنجامی ئەزمون و جۆری مەعریفە و زانیاری و پەروەردە یە بەهەموو لقەکانییەوە. هەروەها بۆچونەکانی مرۆڤ لەمەڕ خۆیی و دەوروبەرەکەی دیسان پەیوەستە بە م بابەتانەی سەرەوە. جا دورنییە مرۆڤ لە سەرچاوەیەکی مەعریفەوە دەوڵەمندییەکی هەبێت ،بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە بیرۆکە کانیشی دەوڵەمەند و هەمە جۆرو باش بن،تەنانەت ئەگەر مرۆڤ سەرچاوەکانیتری مەعریفە فەرامۆش بکات و تەنیا پشت بە یەک جۆری مەعریفە ببەستێت دورنییە بەزیاد بونی مەعریفەکەی دۆگماییەکەی گەورەتربێت ،تا زیاتر تێیدا قوڵبێتەوە زیاتر لەدۆگمایدا بچەقێت ،بۆیە دە بینین زۆرجار باوەڕدارانی ساویلکە نین کە توند ڕەون،بەڵکو ڕابەرە شارەزا و زاناکانیانن ،کە ئەم دۆگمایی و توندڕەوییە دەگوازنەوە بۆ شوێنکەوتوان و هەوادارانیان ،لەڕێگەی نوسینەوە،و بۆچونە ڕەهاکانیان دەخزێننە ناو مێشکی خوێنەرانیانەوە و ئەوانیش ئەو بۆچونانە لەبەردەکەن و دەیانکەن بەوڵامێکی حازر بەدەست بۆ ئەوکەسانەی مناقەشەیان لەگەڵ دەکەن ،لەسەر ئایدیۆلۆژیاو بیروباوەڕەکەیان،بۆیە دەبینین زۆرینەی هەرە زۆریان یەک وەڵامیان هەیە بۆ پرسیارەکان کە ئاڕاستەیان دەکرێت،یاخود لەگەڵ وروژاندنی هەر پرسیارێک لەجیاتی وڵامدانەوەی پرسیارەکە پرسیارێکی تر دە وروژێنن کە لەبابەتەکە دورت دەخەنەوە ،لە ڕێگای تێکەڵکردنی دوشتی جیاواز،دوشت کە دەبێت بەجیا گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت. بابەنمونەیەک ئەمە ڕونبکەینەوە.

هەر کات سەرنجێک بخەیتەڕوو لەسەر دەقێکی دینی ،ئەمان دەستبەجێ ڕوو بەڕووی پرسیارێکت دەکەنەوە ئەویش ئەوەیە چۆن دەکرێ خودا بونی نەبێت؟ ! باسی ئاڵۆزی مێشک و دی ئێن ئەی و زانستی فیزیاو ڕێکو پێکی سروشتت بۆدەکەن،لێ مەخابن!ئەمە جگە لەڕاکردن لە پرسیارەکە چیدی نییە. وەک بڵێی لەدیدی ئەمانەوە خوداو دین بێ یەکتر نابن.ئەگەر دین نەبێت خوداش نییە،ئەدی ئەگەر هەبێت و ئەم خودایەی دین هەو نەبێت چۆنه؟

لەڕاستیدا یەکێک لەو بەڵگانەی کە ئەو بوچونە"یان ئەوتێکەڵکردنە"پوچەڵدەکاتەوە ،ئەوەیە کە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە سیستەمی بیرکردنەوەیان لەسەر پرەنسیپی ئیمان دانەمەزراوە  یەک شێوە بیرکردنەوەیان هەیە بەرامبەر بەخودا ،و ئەویش ئەوەیە کە ئەوە خودا نییە کە جەنگێک لەناو دروستکراوەکانی خۆیدا بەرپادەکات تاهەندێکیان لە پێناویدا بچنە بەهەشت! ئەوە خودانییە کە وەک مرۆڤ بیردکاتەوە و وەک مرۆڤ جیاوازی دەخاتە نێوان مەخلوقەکانی ئەوەی لەگەڵی بێت عەزیزە و ئەوەی لەگەڵی نەبێت دژ و دوژمن و نەفرەت لێکراوە بە و پرەنسیپەی فاشیزم حوکمی جیهان دەکات، کە "یان لەگەڵمی یان دژم"!ئەوە چ گاڵتە جاڕییکە. خودا لەدیدی مرۆڤێکی خودا باوەڕ لە کوردستان و لە ئەمریکا یەک خودایە ،ئەمەش ژیرێتی جیهانییه.بەڵام خودای ئاینەکان لە هەرشوێن و کاتێکدا جیاوازن و کوڕی ژینگەی خۆیانن،ژینگەی کە ئاینەکەی تێدا سەرهەڵداوە،وەلێ خودای خودا باوەڕان لەتەواوی دونیادا یەکێکە و لەهەموو شوێنێکە. لێ خودای ئاینەکان جیاوازە لەڕۆژهەڵات و ڕۆژ ئاوا،لە پێش مێژوو دوای مێژوو،لای زەردەشت و محمد،لای بودا و موسا،لای بوزی  ئێزیدی و اسلامی ...ئەمەش  بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هۆش و ئەندێشەی مرۆڤ لەکات و شوێنی جیاواز خودای جیاوازیان بەرهەم هێناوە! ئاینەکانیش وەک هەر داهێنانێکیتری مرۆڤ قۆناغ بەقۆناخ پێشکەوتوو نو گەشەیان کردووە،و لەگەڵ پێشکەوتنی گۆمەڵگا و ئەزمونەکانی بەدرێژایی مێژوو،خودای ی پێش مێژو مێییە و خودای دوای مێژوو نێرە! دەکرێت دوا ئاین پێشکەوتوتربێت ،چونکە ئەزمونەکانی مرۆڤ زیاتربوون!وئەو ئاینە وەک ئۆجەلان دەڵێت:"تەواوی عەمباری شارستانیەتی بەکار هێناوە".بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو ژینگەیەی تێیدا سەری هەڵداوە لە توندوتیژیدا لە زۆر لە ئاینەکانی پێشتر توندو تیژترە و لەو لایەنەوە نەیتوانیوە لە کاریگەری ژینگە دەربازی ببێت. بەباوەڕی من ئەوتێکەڵکردنە بەمەبەست و بۆ سەرلێشێواندنە بۆ ئەوەی مرۆڤ بیر لەخودایەک نەکاتەوە جیاواز لەوخودایەی کە لە ئاینەکاندا هەیە و هەندێک نانیان لە بونی ئەوخودایەدایە، و نوسین و بیرکردنەوە و بانگخوازیان کردۆتە جۆرێک لەکەسابەت بۆخۆیان و ئەترسن کە ئەوخودایە بمرێت ئەوانیش لەڕووی مەعنەوییەوە بمرن،جا ئەوانە هێندەی شەڕ لەسەر نانی خۆیان دەکەن هێندە بەپرەنسیپ نین،تەنانەت ئەگەڕ شەڕی نانەکە یەکەمیش نەبێت دووە

مە لەنامەیەکی حەسەن بەننا دا ئەوڕاستیە ئاشکرادەبێت،کە لەنامەکەیدا بۆ یەکێک لەشێخەکان دەڵێت کە بەرگری لە ئاینی خوداش ناکەن بەرگری لەو پاروە نانە بکەن کە دەیخۆن.

بمانەوێت و نەمانەوێت کەسابەت بەدینەوە بەدرێژایی مێژوو هەبووە. لەکاهینەکانی سۆمەڕەوە تا ڕۆژگاری ئەمرۆمان .ئەو ڕابەرە دینیانە دڵی خەڵک خۆش دەکەن تا خەڵک دوایان بکەوێت حەقیقەتیان لێدەشارنەوە،ئەوەش ئاسانترین کارە بۆ مرۆڤی و خۆپەرست کە جگە لەخۆی هیچ حەقیقەتێکی بۆگرنگ نییە.

ئەوانە دێن بڕوادارێکی سادە دەخەنە ناو شەڕێکەوە،کە هیچ پەیوەندی بە ئەمەوە نییە،شەڕی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژ ئاوا،کافرو مسڵمان ملحدو   ....

با نمونەیەک لە و تێکەڵکردن و سەرلێشێواندنە بێنینەوە.ڕابەرە ئیسلامیەکان کە کارێکیان نییە جگە لە پینە و پەڕۆکردنی ئایدیۆلۆژیاکەیان لەشاردنەوەی کەموکوڕیی دێن خودا لە بەرامبەر ئەمریکا قوت دەکەنەوە،ئەگەر ئیسلام خەڵکی کوشتووە لە پێناو ئاشتیدا!ئەوا ئەمریکاش لە پێناو دیموکراتیزەکردندا خەڵک دەکوژێت بابای دەروێشیش ئەمە لەبەردەکات،بە بێ ئەوەی لەخۆی بپرسێت خودا لەکوێ و ئەمریکا لەکوێ،ئەرێ دەکرێت خوداش هەمان عەقڵ و سیاسەتی ئەمریکای هەبێت!!بەڕاستی مەنتیق لەوە نزمتر نابێت . بەراستی ئەوە شلوێبونە لە بیرکردنەوە و هیچیتر. ئینجا توخودا دژایەتی ئەمریکا بکەی یانەکەی چی لە مەسەلەکە دەگۆڕێت بۆمبی ئەتۆمیەکەی لەناو دەبەی ،جاخۆ دڵنیام ئەمرکا بەبەزەیترە خۆ ئەمریکا وە ک خودای ئەمانە بڕیاری سەر بڕینی نەداوە،و بانگەشەی بیرو باوەڕەکانیشی کردووە هەموو خەڵک دەیناسێت ڕەنگە ئەمریکا حەقی بێت بڵێ پرەنسیپەکانی من جوانترن لە پرەنسیپە خێڵەکی و دیکتاتۆریەکانی ڕۆژهەڵات،بەڵام خۆ مناڵ و ژن و پیاوی کوردو فارس هیچ لە و پرەنسیپانە تێنە گەیشتبون کە لافاوی سوپای بیا بان ،و پیاوە دەشتەکیەکانی خودا هاتن کردیانن بە کۆیلەو کەنیزەک. دەی بۆ بیرناکەنەوە ،ئەرێ هەر ئێوە نین ئەڵێن خودا لەو مرۆڤەدە پرسێتەوە کە عەقڵی بەکارناهێنێت و بیرناکاتەوە،ئەرێ ناترسن عەقڵتان دادگایی بکرێت!ئەرێ هەر ئەو عەقڵە گەورەیە ی کە دەڵێن خوا پێی بەخشیوین گوناه نییە لە شەڕێکی بچوکو بێنرخی ئەو پێشەوا و بانگ خوازانەدا بەخەرج بدەن؟ئەرێ نابینن کە ڕابێتەی ئیسلامی لەبەرامبەر ئەم هەموو خوێنەی لە کورد چۆڕا نقەیان نەکرد،تۆ بڵێی خوداکەیان هێندە بێ بە زەیی بێت ،یان بڕواداری ساویلکە پێی وایە  و ئەردۆگان و سەدام و لە ئاین تێنەگەیشتون،ئەرێ مرۆڤێک دەهێندەی تۆی باوەڕداری سادە شارەزا بێت لە ئاینەکە چۆن تاوانی گەورە ئەنجام بدات بەبەرچاوی تۆوە و تۆش ئەڵێی ئەمە لەسەر ئاین حیساب نییە! دەی بڕاواداری سادەی بەڕێز ...بیربکەوە لەم جیهانەدا کەناوی جیهانی ئیسلامییە کە س دژی نییە تۆ نەبێت،ئەوەتۆی بیرکردنەوەی خۆت داوەتە کەسانێکی هەلپەرست ،ئەوە تۆی دنیات بەقە دەر سپاردووە و،هەموو کەس و وڵات و میللەتێ دەگۆڕێ،تۆش لەوبازنەیەدا دەسوڕێیتەوە کە هەزارو چورسەدو ئەوەندەساڵە بەدەورت دا کێشراوە،من ناڵێم تۆ بیر ناکەیەوە بەڵا تۆ کە بیریش بکەیتەوە بیر لە باوەڕەکەت دەکەیتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار