گه‌شتى فڕۆكەوانی راسته‌وخۆ له‌نێوان عێراق و هندستان ده‌ستپێده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ باڵیۆزى هندستان کۆده‌بێته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که به‌م زووانه گه‌شتى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان فڕۆکه‌خانه‌کانى عیراق و ئه‌و وڵاته ده‌ستپێده‌کات.
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ک، که وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق بڵاویکردۆته‌وه، عه‌بدوڵا لعێبی، وه‌زیرى گواستنه‌وه پێشوازى کردوه له برادیب ڕاجبورو هیب، باڵیۆزى هندستان له عێراق و وه‌فدى یاوه‌رى و له دیداره‌که‌دا گفتوگۆ کراوه سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردنى گه‌شتى فڕۆکه‌وانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌مه‌به‌ستى فراوانکردنى هه‌ماهه‌نگى داهاتووى که‌رتى گواستنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى گواستنه‌وه ڕایگه‌یاندووه، که وڵاتى هندستان به چواره‌م ده‌وڵه‌تى ئابورى له جیهاندا داده‌نرێت و وتیشی، "کردنه‌وه‌ى هێڵى فڕۆکه‌وانى نوێ ده‌بێته هانده‌رێک بۆ گه‌شتیاران و زیاره‌تکاران و که‌رتى گه‌شتیارى و ئایینى ده‌بوژێنێته‌وه".
لعێبى ئاماژه‌ى به گرنگى هندستان و چڕى دانیشتوانه‌که‌ى کردووه و وتویه‌تی"ژماره‌یه‌کى زۆرى موسڵمانانى هندستان سه‌ردانى ناوچه پیرۆزه‌کانى عیراق ده‌که‌ن و به‌م زووانه‌ش هێڵى ئاسمانى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌کرێته‌وه.