که‌شناسى: شه‌پۆلێکى ترى بارانبارین روو له‌هه‌رێم ده‌کات و رێژه‌ى بارانیش ئاشکرا ده‌کات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که‌ شه‌پۆلێکى دیکه‌ى باران بارین روو له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌کات و ئامارى رێژه‌ى بارانیش ئاشکرا ده‌کات. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان پێشبینى که‌شوهه‌واى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند:" ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێکى ترى باران بارین ڕوو له‌ ناوچه‌کانى هه‌رێم ده‌کات".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى که‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم کۆى گشتى بارانبارینى بڵاوکرده‌وه‌ و له‌ دهۆک زۆرترین باران باریووه‌ که‌ 370.3  ملمه‌.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوى که‌شناسى هه‌رێم، تا ئێستا له‌ هه‌ولێر 285  ملم، سلێمانى  366 ملم، که‌رکوک 206 ملم، دهۆک 370 ملم، هه‌ڵه‌بجه‌ 324 ملم باران باریوه‌ .

به‌ پێى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌، له‌م شه‌پۆله‌ى کۆتاییدا که‌ ڕووى له‌ هه‌رێمى کوردستان کردووه‌،  له‌ کۆیه‌ زۆرترین ڕێژه‌ى باران باریوه‌ که‌ 49 مليم  و دواى ئه‌ویش چوارقورنه‌ دێت که‌ 45 ملم بارانى له‌ باریوه‌ .

 هاوکات، هه‌ریه‌ک له‌ شاره‌کانى ڕانیه‌ 42 ملم،  ده‌ربه‌ندیخان 38.8  ملم،  پیرمام 36 ملم،  و و ئاکرێ 26 ملم ، بارانیان لێ باریووه‌

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار