وتەبێژی تەڤگەری ئازادی دەستگیرکرا

2019-01-11 15:05:59



ھاوڵاتی

تارا حسێن وتەبێژی تەڤگەری ئازادی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی یەوە دەستگیرکرا، لەکاتی یادکردنەوە و نمایشیکردنی فیلمی ساکینە جانسیز سەرکردەی تیرۆرکراوی پەکەکە، کە نمایشیکردنی لە سلێمانی قەدەغەکراوە.

بەپێی میدیاکانی تەڤەری ئازادی، جگە لە تارا حسێن نزیکەی ٥٠ کەسی دیکەش دەستگیرکراوە.
زۆرینەی ئەوانەی  دەستگیرکراون ژنن، ھەروەھا لەناو گیراوەکاندا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو ھەیە.

لەناو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادییش ھەن و دەستبەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گیراوە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار