ئه‌ندامانى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى له زیندانى کانى گۆمه مانیان له خواردن گرتووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوێنێ ئاسایشى سلێمانى له مه‌راسیمى یادکردنه‌وه‌ى شه‌هیدانى پاریس (ساکینه جانسز، له‌یلا شایله‌مه‌ز و فیدان دۆغان) له سه‌کۆى ئازادیى پارکى ئازادیى 52 که‌سى ده‌ستگیرکرد.
ده‌ستگیرکراوان پێکهاتوون له ئه‌ندامانى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان و چه‌ند چالاکوانێکى رێکخراوه‌یى دیکه‌و شه‌وى ڕابردوو ته‌نیا چه‌ند که‌سێکیان ئازاد کران.
ڕۆژنیوز بڵاویکرده‌وه ده‌ستگیرکراوان له زیندانى کانى گۆمه مانیان له خواردن گرتووه وه‌ک نیشاندانى ناڕه‌زایى له به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنیان به‌بێ هیچ به‌هانه‌یه‌کى یاسایى و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ى ئازادیى ڕاده‌ربڕین و چالاکییه مه‌ده‌نیى و سیاسییه‌کان.
زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار