ئێران: ئاماده‌ین جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رپابکه‌ین
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دواى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئامانجه‌کانى ئێران له سوریا، سوپاى کۆمارى ئیسلامى ئاماده‌یى بۆ جه‌نگى ئیسرائیل و له‌ناوبردنى راده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌زیز نه‌سیرزاده فه‌رمانده‌ى هێزى ئاسمانیى ئێران رایگه‌یاند وڵاته‌که‌ى ئاماده‌یه جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رپابکات و به‌یه‌کجاریش له‌ناوى ببات.
هه‌روه‌ها نه‌سیرزاده وتیشی: "دوژمن (ئیسرائیل) بوێرى هێرشکردنه سه‌ر ئێران نییه.. ئێمه ئاماده‌ین بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى ئیسرائیلی".
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێران دواى ئه‌وه‌هات که سوپاى ئیسرائیل رایگه‌یاند که له وه‌ڵامى ئه‌و مووشه‌که‌ى دوێنێ له سوریاوه ئاڕاسته‌ى به‌رزاییه‌کانى جۆلان کرا، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێگه‌کانى سه‌ر به فه‌یله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانى ئێرانیان له نێو خاکى سوریادا بۆردومان کرد.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار