خانەقین؛ پۆلیسێک لە هێرشیکی داعشدا بریندار بوو
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسێکی پاسەوانی سنور لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر خانەقین درەنگانێکی ئەمشەو برینداربوو، دوای روبەرووبونەوەیەک لە نزیک سایلۆی شارەکە چەکدارەکان هەڵهاتن.
بەپێی بەدواداچونێکی هاوڵاتی کاتژمێر ١١:١٥ خولەکی ئەمشەو چەند چەکدارێک هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی پشکنین لە نزیک سایلۆی شارەکە دوای روبەرووبەوەیەک کە نزیکەی نیو کاتژمێری خایاندوە پۆلیسێک بریندار بووە.
لەو شەڕەدا تەنها چەکی سووک بەکارهاتووە و دوار چەکدارەکان هەڵهاتوون.
ماوەی چەند مانگێکە لە ناوچەکانی دەوروبەری خانەقین پاشماوەکانی چەکدارانی داعش ناوبەناو هێرشدەکەنە هێرشیان سەر سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەکە، دەیان گوند بەو هۆیەوە تا ئێستا چۆڵ بوون.
بابهتی پهیوهندیدار