بەرهەم ساڵح پارێزگاری موسڵی كرده‌ دەرەوەی کۆبوونەوەكه‌ی ئه‌مڕۆ

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە کاتی سەردانیکردنی بەرهەم ساڵح  سەرۆک کۆماری عێراق بۆ شاری موسڵ، ئەمڕۆ دەمەقاڵە لە نێوان سەرۆک کۆمار و پارێزگاری نەینەوادا ڕوویداو دواتر به‌رهه‌م ساڵح نه‌وفه‌ل عه‌كوبی پارێزگاری نه‌ینه‌وای له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

لە پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی جەختیانكردەوە لە دانانی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ كێشەكانی شاری موسڵ، سەرۆكی پەرلەمان وتی ''پێویستە ئیدارەی موسڵ بدرێـتە دەست كەسانی بەتوانا، كەمتەرخەمی ئیداریی ڕوون لە شارەكەدا هەیە”.

هه‌روه‌ها سەرلەبەیانی ئەمڕۆش خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە گیانیان لەدەستدابوو سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردبوو.

ئەمڕۆ کەسوکارى ئەو کەسانەى کە لە ڕوداوەکەى موسڵ گیانیان لەدەستدا خۆپیشاندانیانکرد و هێرشیان کردە سەر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق، دواتر بە باوەش لەدەستى خۆپیشاندەران ڕزگارکرا.لە كۆبوونەوەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بەشداریان تێدا كرد و باسیان لە ڕوداوەکەی دوێنێی ڕوباری دیجلە و دۆخی شاری موسڵیان کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار