به‌ڵگه:رێککه‌وتنێکى پێکهاته‌کانى که‌رکوک له‌باره‌ى ئیداره‌ى شاره‌که‌وه ئاشکرا ده‌بێت
یه‌کێتى واژۆى کردووه راکان سه‌عید وه‌ک پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت بمێنێته‌وه تا کاتى هه‌ڵبژاردن
5 ساڵ لەمەوپێش
سه‌روه‌ر خه‌لیل.که‌رکوک
به‌پێى رێککه‌وتنێکى لایه‌نه کوردى و تورکمانى و عه‌ره‌بییه‌کانى ناو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له له ڕێکه‌وتى 17ى نیسانى ئه‌مساڵ واژۆکرا بڕیاردراوه که راکان سه‌عید تا هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له پۆسته‌که‌ى وه‌ک جێگرى پارێزگار و پارێزگار به‌وه‌کاله‌ت به‌رده‌وام بێت.
رێککه‌وتنه‌که واژۆى هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکى کوتله‌ى عه‌ره‌بى و تورکمانى و کوردى له‌سه‌ره. که کاکه‌ڕه‌ش سدیق ئه‌ندامى لیستى برایه‌تى وه‌ک سه‌رۆک لیست واژۆى کردووه که سه‌ر به یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستانه.
رێککه‌وتنه‌که له نۆ خاڵ پێکهاتووه‌و له‌هه‌مان رۆژدا به نوسراوێکى فه‌رمى له‌لایه‌ن راکان سه‌عید پارێزگارى که‌رکوک به‌وه‌کاله‌ت ئاڕاسته‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کراوه.
به‌پێى خاڵى یه‌که‌مى رێککه‌وتنه‌که راکان سه‌عید تا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک له پۆسته‌که‌ى وه‌ک جێگرى پارێزگار و پارێزگار به‌وه‌کاله‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت.
خاڵى دووه‌م و سێیه‌مى تایبه‌ته به هێشتنه‌وه‌ى هه‌ر یه‌ک له عه‌لى حه‌مادى له پێکهاته‌ى عه‌ره‌ب و رائید جه‌مال له پێکهاته‌ى مه‌سیحى له پۆستى یاریده‌ده‌رانى پارێزگار بۆ کاروبارى هونه‌رى و کاروبارى کارگێڕی.
هه‌روه‌ها له‌خاڵى چواره‌مدا بڕیاردراوه به دانانى خه‌بات ئه‌سعه‌د له پێکهاته‌ى کورد به یاریده‌ده‌رى پارێزگار بۆ کاروبارى خزمه‌تگوزاری.
به‌پێى خاڵى پێنجه‌میش که‌سێکى تورکمان به‌ناوى یاڵچین مه‌هدى وه‌ک یاریده‌ده‌رى پارێزگار بۆ کاروبارى وزه ده‌ستنیشان کراوه.
هه‌رچى خاڵى شه‌شه‌م و حه‌وته‌مه باس له هێشتنه‌وه‌ى پۆستى راوێژکارى پارێزگار بۆ کاروبارى یاسایى و رێکخراوه‌کان و راوێژکارى کارگێڕى که یه‌که‌میان له‌پێکهاته‌ى عه‌ره‌بیه‌و ئه‌ویتریان تورکمانه.
هاوکات له‌خاڵى هه‌شته‌میشدا پۆستى راوێژکارى ئه‌منى پارێزگار دراوه به که‌سێکى تورکمان و به‌پێى خاڵى نۆیه‌میش پۆستى راوێژکارى هونه‌رى پارێزگار دروست ده‌کرێت و ده‌درێت به پێکهاته‌ى کورد.
ئیمزاکردنى ئه‌م رێککه‌وتنه له‌کاتێکدایه که له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه راکان سه‌عید به ته‌عریب کردنى که‌رکوک تۆمه‌تبار ده‌کرێت له‌للمایه‌ن حیزبه کوردییه‌کانه‌وه و له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه داواى لابردنى ده‌کرێت.