یه‌کێتى ناوى دوو کاندیدى بۆ پارێزگارى که‌رکوک راده‌ستى پارتى کردووه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان، به‌فه‌رمى ناوى دوو کاندیدى بۆ پارێزگارى که‌رکوک راده‌ستى پارتى کردووه، به‌ڵام تا ئێستا پارتى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشاننه‌داوه.
دواى راسپاردنى مه‌سرور بارزانى بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، یه‌کێتى چاوى له‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوانه‌دا پارێزگارى نوێ بۆ که‌رکوک یه‌کلابکرێته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتی، له‌ئێستادا ناوى دوو کاندید ده‌هێندرێت بۆ پۆستى پارێزگارى که‌رکوک و یه‌کێتى به‌فه‌رمى راده‌ستى پارتى کردووه که بریتین له خالید شوانى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى و جه‌مال تاهیر بەڕێوه‌به‌رى پێشووى پۆلیسى که‌رکوک.
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک ده‌ڵێت سه‌رکردایه‌تى کورد پارێزگارێکى کورد دابنێت، راکان سه‌عید ده‌بێته‌وه ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق.
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌رى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگارى که‌رکوک له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت «هه‌ر کاتێک پارێزگارى که‌رکوک دابنرێت، راکان سه‌عید ده‌چێت سوێندى یاسایى ده‌خوات و ده‌چێته په‌رله‌مانى عێراق، گرنگ ئه‌وه‌یه پارێزگارێکى کورد دابنرێت بۆ شاره‌که تا خزمه‌تى هاوڵاتیان بکات».
به‌هۆى ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى یه‌وه تا ئێستا پرسی دانانى پارێزگارى کورد بۆ که‌رکوک به هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه.