پارێزگاری دهۆك هۆكاری روودانی شەڕی زیندانییەكەی زەركا ئاشكرا دەكات

6 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی.دهۆک 

پارێزگاری دهۆك هۆكاری شەڕەكەی زیندانی زەركا لە پارێزگای دهۆك ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت ئەو كەسەی ئاژاوەكەی ناوەتەوە سێ جار حوكمی لە سێدارەدانی هەبووە. رەتیشیكردەوە شەڕەكە پەیوەندی بە كورد و عەرەبەوە هەبێت.


فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا رایگەیاند" هۆكاری شەڕەكەی زیندانی زەركا، كەسێكی بە ڕەگەز عەرەب بووە، بەناوی (سەدام جاسم حەمدان) كە سێ جار بڕیاری لە سێدارەدانی هەیەو  پەلاماری یەكێك لە پاسەوانەكانی ئەو زیندانییەی داوەو ئاژاوەكەی درووستكردووە"


وتیشی" سەدام ویستویەتی ئەو پۆلیسە نەیەتە ئەو هۆڵەی ئەوی لێ زیندانی كراوەو كاتێك ئەو پۆلیسە بە ئەركی خۆی هەستاوە، پەلاماری داوەو بووەتە شەڕ، دواتر دەرگای هۆڵەكەی شكاندووەو لە گەڵ زیندانییەكانی تر رایانكرووەتە دەرەوە"


پارێزگاری دهۆك ئەوەشی وت" دوابەدوای شكاندنی دەرگاكان سەرجەم زیندانییەكان رایانكردووەتەوە راڕەوی زیندانییەكەو ئاگریان لە ژوورەكان بەرداوەو ویستویانە رابكەن و رزگاریان ببێت لە زیندان، بەوهۆیەشەوە حەوت زیندانی سوتاون یان خنكاون و گیانیان لەدەستداوەو 14 كەسیش بریندارن، هیچ كەسیش بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی ناو زیندانییەكە نەكوژراون"


فەرهاد ئەتروشی جەختی لەوەشكردەوە هیچ زیندانییەك راینەكردەوەو  هەموویان لەجێی خۆیاندان، سەرجەم ئەوكەسانەشی كە ئاژاوەكەشیان ناوەتەوە، یان حوكمی لە سێدارەدانیان هەبوە یان پێشتر بە بیست بۆ سی ساڵ حوكم دراون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" بەهیچ شێوەیەك شەڕی نێوان كور دو عەرەب نەبووە لە ناو زیندانەكەدا، بەڵكو هەر ئەوكەسە ویستویەتی ئاژاوە بنێتەوەو زیندانیەكانی تریش دوای كەوتوون، ئەمەش شتێكی ئاساییە لە هەموو جیهان روودەدات"
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار