ناوى کاندیدانى کابینه‌که‌ى عه‌للاوى بڵاوده‌بێته‌وه
کاندیدى وه‌زیره کورده‌کان گۆڕانکارى تێدا کراوه و پارتى و گۆران و یه‌کێتى وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌شێک له‌میدیاکانى عێراق ناوى کاندیدانى کابینه‌که‌ى (عه‌لاوی)یان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و چوار وه‌زیره‌که‌ى کورد گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت.
بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 27ى شوباتى 2020 په‌رله‌مانى عێراق کۆبونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات بۆ متمانه‌دان به کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت.
هێشتا وه‌زاره‌ته‌کانى ناوخۆ کاندیدى بۆ دیارى نه‌کراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌کانى دارایی، بازرگانی، داد، وه‌زاره‌تى ده‌وڵه‌ت بۆ کاروبارى هه‌رێم گۆڕانکارى تێدا ده‌کرێت، چونکه پێنج لایه‌نه سیاسییه‌که‌ى هه‌رێم به فه‌رمى به عه‌لاویان راگه‌یاندووه که رازى نین به‌و کاندیدانه‌ى پێشتر دیارى کراون.
به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى سه‌رکیس ئاغاجان ده‌کرێته وه‌زیرى دارایى له پشکى پارتى، سامان شاڵى له پشکى گۆران بۆ وه‌زاره‌تى بارزگانى و حاکم رزگار حه‌مه ئه‌مین وه‌ک کاندیدى وه‌زیرى داد ده‌مێنێته‌وه‌و کاندیدى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌داته محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.
ناوى وه‌زیره‌کانى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى بێگه له چوار وه‌زیره‌که‌ى کورد
1. وه‌زاره‌تى په‌یوه‌ندییه‌کان: زه‌ینه‌ب عه‌بدولساحێب عبود، له‌دایکبووى 1969. ئه‌ندازیارى بوارى په‌یوه‌ندییه‌کان.
2. وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ: شاکر عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن جه‌واد، له‌دایکبووى 1952، پرۆفیسۆر له بوارى کشتوکاڵ.
3. پیشه‌سازی: یوسف محمود مه‌شهه‌دانی، له‌دایکبووى 1959، ئه‌ندازیار و ئه‌زموونى 34 ساڵ له وه‌زاره‌ت.
4. کاره‌با: جاسب عه‌بدولزه‌هره، له‌دایکبووى 1963، ئه‌ندازیار و ئه‌زموونى 30 ساڵ.
5. گه‌نجان و وه‌رزش: ئه‌حمه‌د وه‌لید، له‌دایکبووى 1972، پرۆفیسیۆرى بوارى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش.
6. پلاندانان: خالد نجم عه‌بدوڵڵا، پرۆفیسۆر له ئه‌ندازیارى و سه‌رۆکى زانکۆى ئه‌نبار.
7. ته‌ندروستی: موزێ زه‌کى محه‌مه‌د خه‌یروڵڵا، له‌دایکبووى 1977، دکتۆر و پسپۆڕى شاره‌زا له ئیداره‌ى دامه‌زراوه ته‌ندرووستییه‌کان.
8. په‌روه‌رده: مازن سه‌میر عه‌لى محسن حه‌کیم، له‌دایکبووى 1978، ئه‌کادیمى و شاره‌زا له ته‌کنۆلۆجیاى زانیارى و په‌روه‌رده‌ى ئه‌لیکترۆنی.
9. رۆشنبیری: واپق سالم عه‌بدولقادر، له‌دایکبووى 1959، سه‌رۆکى کۆمه‌ڵه‌ى عێراقى بۆ توێژینه‌وه ستراتیژییه‌کان.
10. خوێندنى باڵا: مزاحم قاسم خه‌یات، له‌دایکبووى 1953، سه‌رۆکى زانکۆى نه‌ینه‌وا.
11. کۆچ و کۆچبه‌ران: باسم جه‌میل ئه‌نتۆن جه‌رجیس یه‌زیدی، له‌دایکبووى 1942، شاره‌زاى 50 ساڵ له بوارى پیشه‌سازى و که‌رتى تایبه‌ت.
12. به‌رگری: قوسه‌ى عه‌بدولمحسین عوبێد، له‌دایکبووى 1956، ئه‌ندازیارى کیمیایى و لیواى خانه‌نشین و ماوه‌ى 34 ساڵ خزمه‌تى هه‌یه.
13. نه‌وت: حسێن ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر باقر چه‌له‌بی، له‌دایکبووى 1946، ئه‌ندازیار و شاره‌زاى بوارى نه‌وت و ئه‌زموونى زیاتر له 50 ساڵ له بوارى نه‌وتدا.
14. ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن: ریاز کازم غێدان خه‌زره‌جی، له‌دایکبووى 1970، ئه‌ندازیار و پسپۆڵڕى بوارى کارگێڕی.
15. ده‌ره‌وه: جابر حه‌بیب جابر، له‌دایکبووى 1955، باڵیۆزى پێشووى عێراق له مۆسکۆ.
16. گواستنه‌وه: ئه‌حمه‌د مه‌کى راجى باقر، له‌دایکبوورى 1957، ئه‌ندازیار و شاره‌زایى زیاتر له 30 ساڵ له که‌رتى تایبه‌ت.
17. کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تی: سوندس عومه‌ر عه‌لى بیره‌قدار، له‌دایکبووى 1956، باڵیۆز و شاره‌زاى ئه‌کادیمى له بوارى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
18. سه‌رچاوه ئاوییه‌کان: نه‌زیر عه‌باس حسون عه‌لى ئه‌نساری، له‌دایکبووى 1947، پرۆفیسۆر و شاره‌زاى کێشه ئاوییه‌کانى عێراق.