هاوڵاتی زانیاری لەبارەی دەستگیرکردنی مامۆستایان بڵاودەکاتەوە

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەشێک لە مامۆستایان دەستگیرکران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک.

یەکێک لەو مامۆستایانەی کە ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئازاری 2024 بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی هەر لە بەردەم ماڵەکانی خۆیان دەستگیرکرابوون، هەروەها لەکاتی چوونمان بۆ لای پارکی مەلیک مەحمود بە مەبەستی بەڕێکەوتنمان بۆ دەباشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەمان پێکرا و ژمارەیەک مامۆستای دیکەش دەستبەسەرکران".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەلایەن هێزەکانەوە ئازارمان درا و ئاسایشەکان زۆر بەشێوەیەکی ناشرین قسەیان لەگەڵ دەکردین و مامۆستاکانیان دەستگیردەکرد و ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ناو ئۆتۆمبێلی ئاسایش ماینەوە و دواتر بردیانین بۆ ئاسایش بینمان زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکرابوون، دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە ئازادکراین".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار