وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی شوباتی راگەیاند

4 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوەو بە چوار ڕۆژ دابەشدەکرێت بەڵآم ناوی ناوی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و ئەنجوومەنی ئاسایشی تێدا نییە.

بە گوێرەی خشتەکە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٣/٣٠) دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەست پێ دەکات و رۆژی سێشەممە (٢٠٢٤/٤/٢) كۆتای دێت و لە وەزارەتی داریی ماوەی چوار رۆژدا موچە دابەشدەكات.

بە گوێرەی لیستەکە، رۆژی شەممە، ٣٠ـی مانگی سێ، وەزارەتی تەندروستی، خانەنشینی شارستانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، دارایی و ئابووری و ناوخۆ مووچە وەردەگرن.

رۆژی یەکشەممە ٣١ـی مانگی سێ، وەزارەتی پەروەردە، داد، ئەنجومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی و پلاندانان مووچە وەردەگرن.

رۆژی دووشەممە، یەکی مانگی چوار، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و رۆشنبیری و لاوان مووچە وەردەگرن.

رۆژی سێشەممە، دووی مانگی چوار، وەزارەتی کارەبا، خوێندنی باڵا، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی و خانەنشینی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن.

هاوکات، لە لیستەکەدا، ناوی سەرۆکایەتییەکان و وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ و ئەنجوومەنی ئاسایشی تێدا نییە.

بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە دوای تەواوبونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی له‌ په‌یامێكی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، "وەزارەتی داراییم ڕاسپارد بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی دو و ئامادەکاریکردن بۆ دابینکردنی موچەی مانگی سێی فەرمانبەران".

بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی دو لەکاتێکدایە، ماوەی ٥٨ ڕۆژە موچە دابەشنەکراوە و حکومەتی هەرێم لە٦ مانگی ڕابردودا تەنها توانیویەتی یەک موچە دابەشبکات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار