رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى: له‌سه‌دا 80 رقه وێران بووه و دوو هه‌زار ته‌رم له‌ژێر خانوه خاپورکراوه‌کاندان
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى (ئه‌منستى) له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا راپۆرتێکى سه‌باره‌ت به سوریا بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئه‌وه‌ى خسته‌روو له‌سه‌دا 80ى شارى رقه وێران بووه.
رێکخراوه‌که ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که هاوڵاتیانى شاره‌که له‌ژێر خانوه خاپورکراوه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌بن.
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کرد زیاتر له دوو هه‌زار ته‌رم له‌ژێر خانوه خاپورکراوه‌کاندان و که‌س نازانێت ئه‌و ته‌رمانه هى کێن.
هاوکات ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه که هێشتا به‌شێکى زۆر له قوتابخانه‌کان له سوریا نه‌کراونه‌ته‌وه.
سه‌رباره‌ت به روداوى بێسه‌روشوێن بونى رۆژنامه سعودیه‌که ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که حکومه‌تى ریاز لێى به‌رپرسیاره.
ئه‌منستى جه‌ختى له پێشێلکارى مافه‌کانى مرۆڤ له سوریا دووپات کرده‌وه‌و داواى له حکومه‌تى سوریا و روسیا و هێزه‌کانى هاوپه‌یمانان کرد رێز له‌مافه‌کانى مرۆڤ بگرن و پێشێلکارییه‌کان رابگرن.