جەمیل بایک: نزیکایەتیی ئێمە لە سوریا ستراتیژییە

5 ساڵ لەمەوپێش




ھاوڵاتی

جەمیل باک ھاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، دیدارەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا لەگەڵ سوریا بۆ خوڵقاندنی سوریایەکی دیموکراتە و کارێکی تاکتیکی نییە، بەڵکو ستراتیژییە.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، جەمیل بایک ئاماژەیل بەوەکردووە، ھێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیکی باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا ھێڵی تیۆریی و پراتیکی عەبدوڵا ئۆجالان بە بنەما دەزانن و ھەوڵ دەدەن لەم ناوچەیەدا جێبەجێی بکەن و بەپێی ئەوە دەجوڵێنەوە.

وتیشی "ئەوان لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵ سوریا پەیوەندیی دروست دەکەن. پەیوەندییەکە لەسەر بنەمای چارەسەرییە. نزیکایەتیی تاکتیکی نییە، کە ھەندێک ھێزی تر رۆژانە لە دژی ھێزی تر ئەنجامی دەدەن".

جەمیل باک ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەیەک چارەسەریی ئەسەد زۆر روون نەبوو، جاروبار نزیکایەتیی ئاساییان نیشان دەدا و ھەندێکیش خۆیان لە چارەسەری دووردەخستەوە، "بەڵام دوای ئەوە جارێکیتر کاریگەریی خۆی (کاریگەریی ھێزەکانی رۆژئاوای کوردستان) دەرخست، ئەو نزیکایەتییەش نەما. بەڵام لەو کاتەشدا چاوپێکەوتنی ئاسایی ھەبوون. خۆیان لە بەڕێوەبەریی ئێستای سوریا دوورنەخستەوە. یانی کێشەکە ئەوە نییە، کە لە شام چ بەڕێوەبەرییەک ھەیە. بابەتەکە چارەسەری لە ناو یەکپارچەیی سوریا بوو".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "کورد ھەرگیز بۆ پەیوەندی، خۆی لە ھیچ ھێزێکی سوریا دوور نەخستووەتەوە. چارەسەریی لەوێ بینی و ئەوەش نزیکایەتییەکی تاکتیکی نییە. نزیکایەتییەکی ستراتیژییە. نزیکایەتییەکی ستراتیژیکە بۆ ئەوەی لە ناو سوریای دیموکراتیکدا چارەسەری بەدی بێت. ئەوە ھێڵێکە و کار بۆ ئەوە دەکات خۆی بەو ئامانجە بگەیەنێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار