ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم: له 2018 دا گه‌نده‌ڵییه‌کان زیادیان کردووه
"به‌هاى گه‌نده‌ڵى خه‌مڵێندراو له‌مساڵدا٢٧٥ ملیار و ٧٢٠ ملیۆن دینار بووه‌وته‌نها پێنج ملیار‌و 381 ملیۆن دینار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم راپۆرتى ساڵانه‌ى تایبه‌ت به که‌یسه‌کانى گه‌نده‌ڵى بڵاوکرده‌وه و ئاشکرایکرد، به‌راورد به ساڵى 2017 له ساڵى 2018 دا رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى زیادیکردووه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15ى نیسانى 2019، سه‌رخێل هاشم، به‌رپرسى راگه‌یاندنى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێمى کوردستان راپۆرتى ساڵى 2018ى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌هاى گه‌نده‌ڵى خه‌مڵێندراو له هه‌رێمى کوردستان له ساڵى 2018 دا بڕه‌که‌ى 275 ملیار و 720 ملیۆن دینار بووه له‌و بڕه پاره‌یه‌ش ته‌نها پێنج ملیار و 381 ملیۆن دینار گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه .
هه‌روه‌ها سه‌رخێل هاشم روونیکرده‌وه، که نه‌بوونى دادگایه‌کى سه‌ربه‌خۆ تایبه‌ت به ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى له هه‌رێمى کوردستان بۆته گرفت له به‌رده‌م یه‌کلاکردنه‌وه‌ى که‌یسه‌کانى گه‌نده‌ڵى، وتیشى" له فه‌رمانگه‌ى دادوه‌رى ده‌ستگیرکردن و ئاماده‌کردنى 140 بڕیار بۆ ئاماده‌بون و ده‌رچوون هه‌بووه، به‌ڵام 82 یان جێبه‌جێکراون و 58 یان جێبه‌جێنه‌کراون، هه‌روه‌ها 57 بڕیارى ده‌ستگیرکردن ده‌رچوو که 29 یان جێبه‌جێکراون و 28 یان جێبه‌جێنه‌کراون".
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌روو، که‌یسه‌کانى گه‌نده‌ڵى له هه‌رێمى کوردستان له ساڵى 2018 به‌راورد به ساڵى 2017 زیادى کردووه.
هاوکات، به پێ ئاماره‌کان له ساڵى 2018 دا 170 که‌یسى گه‌نده‌ڵى ئاراسته‌ى دادگا تایبه‌تمه‌نده‌کانى که‌تن و تاوان کراون، له‌و رێژه‌یه‌ش تا ئێستا ته‌نها 33 که‌یسیان یه‌کلاکراوه‌ته‌وه و 117 که‌یسیان له دادگایه، 30 که‌یسیشیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.