ژنانى فێستیڤاڵى کان ڕێپێوان دژى نایه‌کسانى جێنده‌رى ئه‌نجام ده‌ده‌ن

2018-05-13 10:54:48


هاوڵاتی ڕێكلام

 خانمه‌ ئه‌کته‌رى ئوستراڵی که‌یت بلنشێت، له‌گه‌ڵ خانمه‌ فیلمسازى فه‌ڕه‌نسی، ئانیس ڤاردا، پێشڕه‌وى ٨٢ خانمه‌ دادوه‌ر و ئه‌ندامى دیکه‌یان له‌ فێستیڤالى ساڵانه‌ى کان له‌ فه‌ڕه‌نسادا کرد بۆ ڕێپێوانێکى ناڕه‌زایى دژى نایه‌کسانى نێوان ژن و پیاو.


 ڕێپێوانه‌که‌ له‌ لایه‌ن فیستیڤاڵه‌که‌وه‌ سپۆنسه‌ر کرا بوو، مه‌به‌ستیش لێى نیشاندانى نایه‌کسانى جێنده‌رى بوو له‌ناو بوارى فیلمسازیدا.


 گۆڤارى سیدنى مۆرنینگ نووسیویه‌تى که‌ له‌ ماوه‌ى ٧٢ ساڵى ئه‌نجام دانى ئه‌و فێستیڤاڵه‌، ته‌نها ٨٢ ده‌رهێنه‌رى ژن ئاماده‌ییان بۆ پێشکه‌شکردنى کاره‌کانیان هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌زار و ٦٨٨ ده‌رهێنه‌رى پیاو.


ڕێکخه‌رانى ئه‌و ڕێپێوانه‌ داوایان کرد که‌ چیدى ژنان وه‌ک که‌مینه‌ ته‌ماشا نه‌کرێن له‌ناو هونه‌رى فیلمسازی دا.


 یه‌کێک له‌و فیلمانه‌ى که‌ له‌م ساڵدا له‌و فێستیڤاڵه‌ به‌شداره‌ و بینه‌رى یه‌کجار زۆرى هه‌بووه‌، فیلمى ( کچانى ڕۆژ)ه‌، باس له‌ کچانى شه‌ڕکه‌رى کورد ده‌کات له‌ سووریا و عێراق که‌ به‌جۆرێکیش باس له‌ ڕۆڵى ژن ده‌کات له‌ کایه‌ جیاوازه‌کانى ژیاندا.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار