مه‌سعود بارزانى په‌یامێکى هاوخه‌مى راگه‌یاند
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بارزانى په‌یامێکى له‌باره‌ى ته‌قینه‌وه‌کانى دوێنێ شاره‌کانى ڕۆژئاواى کوردستان بڵاو کرده‌وه‌و سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و ڕووداوه ده‌کات.
دوێنێ پێنجشه‌ممه 11ى ته‌مووز، ژماره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆرستى له شاره‌کانى عه‌فرین و قامشلۆ و حه‌سه‌که ڕوویدا، که له‌و کرده‌وه تیرۆریستیانه‌شدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتى بوونه قوربانی.
ده‌قى په‌یامه‌که:
به‌ناوى خوداى به‌خشنده و میهره‌بان
به داخێکى زۆره‌وه ڕۆژى پێنجشه‌ممه 11ـى 7ـى 2019 له ئه‌نجامى زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى له شاره‌کانى قامیشلۆ و عه‌فرین و حه‌سه‌که ژماره‌یه‌ک هاووڵاتیى مه‌ده‌نى بوونه قوربانى و ژماره‌یه‌کى تریش بریندار بوون.
وێڕاى ئه‌وه‌ى به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستیانه ده‌که‌م، سه‌ره‌خۆشى له که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه ده‌که‌م و هیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێرا بۆ بریندارن ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
12ـى 7ـى 2019